|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
که‌ناڵی ئه‌ل ئیراقییه سه‌لماندی ڕاگه‌یاندنی بێ لایه‌ن و ئازاد کوێره له ئیراق.
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی پێ ئه‌چێ ته‌نها من نه‌بم، یاخود ته‌نها ڕۆڵه‌یه‌کی شه‌هید و خانه‌واده ئه‌نفال کراوێک نه‌بێت، که ڕۆژانه گشت سوچ و لاواچی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌پشکنێ بۆ به‌دواداچونی هه‌واڵی نوێ سه‌باره‌ت به دادگایی کردنی بکوژانی کورد. بێگومانم ته‌نها چاوی من نییه گشت دانیشتنه‌کانی دادگایی کردنی خوێنڕێژانی کورد پڕ فرمێسک ئه‌کا و چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌یه تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌ن به‌ڵکو هه‌ر هیچ نه‌بێ ڕۆحی شه‌هیدانمان که‌مێ هێمن ببێته‌وه.گه‌ر بێین و هه‌نێ زه‌مه‌ن بگێڕینه‌وه دواوه و لاپه‌ڕه خوێناوی و ڕه‌شه‌کانی په‌رتوکه سهرسپییهکهی مێژوو هه‌ڵبه‌ینه‌وه، بێگومان ساڵی 1988 و ڕۆژی کیمیاباران کردنی چه‌ندین ناوچه‌ی کوردی و ئه‌نفال کردنی به دوو چاوی ته‌ڕه‌وه بۆمان دهنواڕن. هێستا هه‌موو پاڵه‌وانه‌کانی ڕۆمانه‌کانی 16ی سێ هاوار ئه‌که‌ن بۆ دونیا چاوی کوێر بوو له‌و ڕۆژه‌دا و بۆ هیچ ده‌ستێ خۆی بۆ هاوکاری ئه‌و ڕۆحانه درێژ نه‌کرد که له باوه‌شی ژیاندا مه‌رگ ده‌وری دابوون. هێشتا زه‌وی و بیابان ئه‌گرین بۆ ئه‌و ساتانه‌ی چاوی کامێراش کوێر بو کاتێ ڕۆح و خه‌ونی سه‌دان کوردیان تێدا ناشتن و به بێ ده‌نگی پارچه پارچه‌یان بوونه گۆڕستان. دووای چه‌ندین ساڵ، ئاوێ فێنکایی کرد به دڵی گڕاوی کوردا و ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس ڕوخا و تاوانباران له زینداندا به‌دی کران. کێ له ئێمه دڵخۆش نه‌بوو؟ کام له ئێمه پیرۆزبایی له شه‌هیدان نه‌کرد و کام له ئێمه هاتنه دی خه‌ون و تۆڵهمانی به نزیک نه‌زانی؟ دایکی شه‌هید کراسی ڕه‌شی کرده سوور و بووکی یار ئه‌نفالکراو هه‌لهه‌له‌ی لێدا و خه‌ونی زیندهبهچاڵیش زیندوو بۆوه، وتمان خوێنڕێژانمان به سزای خۆیان ده‌گه‌ن و تۆڵه‌ی شه‌هیده بێ تاوانه‌کانمان بۆ ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام مهخابینی هه‌ر زوو خه‌نده‌مان لێ وروژا و خه‌ونه‌کانمان هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگیان بۆ هاته‌وه. ئێمه چاوه‌ڕوان بووین وه‌حشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خوێنمژی کورد سه‌دام حسێن به ده‌ستی که‌س و کاری ئه‌نفال کراو و کیمیابارانکراواندا سزا بدرێ و ڕۆحی شه‌هیدانمان ئارام بگرێ، به نیاز بووین شادی ڕۆحی 5 هه‌زار په‌پوله‌که‌ی شاره شه‌هیده‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ببینین کاتێ به ئاسمانی یه‌کسانی و یاسادا باڵهفڕێان ده‌کرد، وامان زانی گوێبیستی ئاوازی خۆڕه‌می 182 هه‌زار ئه‌نفالکراو ده‌بیستین کاتێ له بیایابنه خوێناویه‌کان سزادانی بکوژ و خوێنمژه‌که‌یان پێ ده‌گات، به‌ڵام سه‌رۆکی دڕنده ته‌نها له‌به‌ر شه‌هید کردنی چه‌ند عه‌ره‌بیک له سێ داره ده‌درێ و به خۆی و نهێنیه‌کانی تاوانی دژ به کوردانه‌وه دیار نامێنێ. به‌هه‌رحاڵ هێشتا تروسکایی شادییه‌ک له ڕۆحمانا مابوو به‌وه‌ی ده‌بینین له پێش چاوی خۆمان تاوانبارانی تری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال دادگایی ده‌کرێن و که‌س و کارمان به‌به‌رچاوی دنیاوه دێن و سکاڵای خۆیان له تاوانباران ده‌که‌ن. دڵمان خۆش بوو به‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ئه‌م جاره‌یان به‌رامبه‌رمان کوێر نییه و ڕاستیه‌کان به دونیا ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام هه‌زار حه‌یف و مهخابینی ڕاگه‌یاندنی کوردی ڕێی پێ نادرێ بچێته دادگاییه‌کانه‌وه و که‌ناڵی ئه‌ل ئیراقییه وه‌ک که‌ناڵێکی سه‌ره‌کی ده‌ستنیشان ده‌کرێت بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی دانیشته‌کانی دادگا و ده‌کرێته چاوساغی ڕاگه‌یاندنه‌کان. سه‌یرم لێ هات کاتێ له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ گوێبیستی لێدوانه‌که‌ی به‌ڕێز گۆران ئه‌دهه‌م سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی کێسی هه‌ڵه‌بجه بووم سه‌باره‌ت به که‌ناڵی ئه‌ل ئیراقییه که به که‌ناڵی ئیراقی فیدراڵ ناو ده‌برێت. که‌چی ئه‌م که‌ناڵه دوور له ڕه‌وشتی ڕۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌ستی شۆڤیێنی دوباره به‌رامبه‌ر میلله‌ته زه‌وت لێکراوه‌که‌مان به‌کار دێنێ و یه‌کێ له هه‌ره گرگترین دانیشتنه‌کانی دادگایی کردنی تااوانباران ده‌شارێته‌وه و بڵاوی ناکاته‌وه. شایانی ئاماژه پێ کردنه له‌م دانیشتنه‌ی دواییدا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی گرنگ و فیلمی دۆکومێتاری خراونه‌ته ڕوو که ده‌یسه‌لمێنن حکومه‌تی ئیراقی له‌و کاته‌دا کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه، هه‌روه‌ها له وته‌کانی به‌ڕێز گۆران ئهدههمدا هاتووه که هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا چه‌ند تاوان بارێک دان به تاوانه‌که‌یان ده‌نێن به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد که ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنه بۆ ئێمه‌ی زه‌وت لێکراو. من خۆم وه‌ک کچه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک و گه‌نجێکی کورد داوام وایه له دهستهڵاتدارانمان و سه‌رکرده‌کانمان که له ئاست ئه‌م تاوانه‌ی که‌ناڵی ئیراقییه ده‌سته‌وسان دانه‌نیشن و ئه‌م مافه‌شمان وه‌ک مافه‌کانی دیمان پشت گوێ نه‌خه‌ن. پێویسته له‌سه‌ر که‌ناڵی ئه‌ل ئیراقییه داوای لێ بوردن له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و گه‌لی کورد بکا له‌سه‌ر ئه‌و دیارده ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤیێنییهی که نواندی و دانیشتنه‌کان بێ زیاد و که‌م و وه‌ک خۆی بڵاو بکاته‌وه. پبه بۆچونی من ێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ناڕه‌زایی خۆی پیشان بات و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام بدات و سکاڵایه‌کی یاسایی تۆمار بکات دژ به که‌ناڵی ئه‌ل ئیراقییه، تا چی تر پێ به مافی گه‌له‌که‌ماندا نه‌نرێ و حکومه‌تی ئیراقی و به ناو برا عه‌ره‌به‌کانمان سه‌رله‌نوێ ئه‌نفال و کیمیابارانمان نه‌که‌نه‌وه. که چه‌ندین ساڵ له‌مه‌و به‌ر ڕاگه‌یاندن و گه‌ردوون به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی دژ به ئێمه بێ ده‌نگ بوو، که له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ڕاگه‌یاندنمان زیندانی کراوه و دیمه‌ن و ده‌نگی بۆردومانکردنی گونده کوردییه‌کان له لایه‌ن ڕژێمی ءێران و تورکیاوه ناگوێزێته به‌ر دیدی بینه‌ر، با هیچ نه‌بێ به‌رامبه‌ر دانپێنانی تاوانبار به تاوانه‌که‌یدا ڕاگه‌یاندن چاوی بکاته‌وه و چیتر لوێر نه‌بێت لا ئاستماندا.
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی هۆڵندا
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,.......,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,, |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|