به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

 

غوربه‌ت ئه‌توانم بڵێم شیرینترین كۆرپه‌ى به‌من به‌خشى كه‌ شێعربو

ئاماده‌كردنى/ ئارى عوسمان

هه‌ركات په‌پوله‌ى شارى رۆحه‌شپرزه‌كه‌ى دڵى من به‌سه‌ر پێنوسه‌رِه‌شه‌سپیه‌كه‌مداده‌نیشێته‌وه‌ له‌سه‌رلێوى په‌رِه‌كه‌ى به‌رده‌مم ده‌ست ده‌كات به‌باڵه‌ فرِىَ له‌نێوهه‌ستم هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێته‌ خوێنى لاشه‌ى پێنوسه‌كه‌م گشت سه‌ماكانى ووشه‌كانم به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نێت كوردستان ده‌بێته‌ تابلۆوجیاوازى وێنه‌ى شاره‌كه‌م ده‌كێشىَ یادگاریه‌كانى منداڵیم له‌نیشتیمان به‌هێزترین سیناریوَ به‌ئه‌ندێشه‌كانم ده‌نوسیه‌وه‌ ئه‌وساشێعروه‌ك ئه‌كته‌رى به‌هێزلێى تورِه‌بوم ووشه‌قه‌تیس كراوه‌كانى ناخم ده‌نوێنىَ

پ/كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كیه‌

و/كانى سادق مارف له‌ساڵى 1986له‌دایك بوه‌ تاپۆلى سێى ناوه‌ندیم له‌كوردستان خوێندوه‌ پاشان رِۆشتوم بۆ هه‌نده‌ران ده‌ساڵه‌ له‌ووڵاتى هۆڵندا نیشته‌جێم به‌خوێندنى یاساوه‌سه‌رقاڵم برِوانامه‌ى به‌شى یاساسه‌ره‌تاییه‌كانم به‌ده‌ست هێناوه‌ وه‌ قوڵبومه‌ته‌وه‌ له‌به‌شێكى ترى یاسا

پ/شێعرچى ئه‌گه‌یه‌نێت له‌لاى كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى

و/شێعرله‌پێناسه‌كانى زۆرسه‌خته‌ وه‌كو ووشه‌ى دایك یان نیشتیمان یاخودهه‌ڵه‌بجه‌ شێعرخۆى كانیه‌كانى شێعره‌ پێناسه‌ى شێعر به‌من ناكرێت له‌وانه‌یه‌ رِسته‌یه‌ك بێت له‌سینه‌ى خۆیدا هه‌بێت یان له‌شوێنێكى تردا هه‌بێت وه‌ك پێناسه‌ى دایك لاى من نیه‌ شێعریش له‌لاى من نیه‌

پ/ووڵاتى غوربه‌ت چى پىَ به‌خشیت

و/ووڵاتى غوربه‌ت ئه‌توانم بڵێم شیرینترین كۆرپه‌ى به‌من به‌خشى كه‌ شێعربومن له‌سه‌ره‌تاى منداڵیمه‌وه‌ هه‌وڵم ئه‌دا كه‌بنوسم به‌ڵام هیچ له‌وشتانه‌م بڵاونه‌كرده‌وه‌ نه‌گه‌شتبونه‌ ئه‌وئاسته‌ى بتوانم بڵێم تواناى بڵاوكردنه‌وه‌م هه‌یه‌ ببم به‌ نوسه‌ر به‌ڵام كاتێك كه‌ چومه‌ ناوم غوربه‌ت وتارماى غوربه‌تم بینى وئاهه‌كانى غوربه‌ت هاتنه‌ ناوناخى منه‌وه‌ئه‌توانم په‌ره‌ به‌شێعرونوسین بده‌م ئه‌وكۆرپه‌ى شێعره‌ى كه‌ له‌دایك بوله‌لاى من به‌پێنوسى من یان له‌ووشه‌كانى من غوربه‌ت پێى به‌خشیم

پ/كانى وه‌ك كچێكى لاوچى جیاوازیه‌ك به‌دى ئه‌كه‌ى له‌نێوان لاوانى ئه‌وروپاولاوانى كوردستان

و/لاوان زۆرجیاوازه‌ له‌رِووى ژیانه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا ئه‌توانم بڵێم ژیانێكى باشتربۆپێداویستیه‌كانیایان دابین كراوه‌ له‌رِووى رِۆشنبیریه‌وه‌ لاوه‌كورده‌كان به‌تایبه‌تى ‘بۆبوارى شێعر له‌ووڵاته‌كه‌ى خۆمان باوه‌شێكى زۆرگه‌وره‌تر كراوه‌ته‌وه‌ بۆ شێعر وه‌ك له‌ئه‌وروپا كاتێك كۆرِێك دگیرێت له‌ ئه‌وروپا بۆ شێعر به‌تاسه‌وه‌ گوێت لىَ ناگیرێت وه‌كو ئێره‌ لێره‌ باوه‌شێكه‌ بۆ دنیاى شێعر ئه‌وه‌ بۆ من زۆر گرنگه‌

پ/كانى ده‌ ساڵه‌ ووڵاتى به‌جىَ هێشتوه‌ پاش گه‌رِانه‌وه‌ت له‌ماوه‌ى ئه‌م ده‌ ساڵه‌ كوردستان چى جیاوازى وگۆرِانێكت به‌دى كرد

و/جیاوازى زۆر هه‌یه‌ له‌ ئاستى بژێوى خه‌ڵكه‌وه‌ به‌ره‌وباشى ئه‌رِوات خه‌ڵك بوژاوه‌ته‌وه‌ له‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ كارى باش كراوه‌ به‌ تایبه‌تى له‌ هه‌ولێروسلێمانى به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندىَ كه‌س پێى ناخۆش بێت كه‌وا ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ى بۆ شاره‌زامداره‌كه‌ى من هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌ كه‌ئه‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه‌ شتى بۆ ئه‌كرێت وهه‌ر نارِازین به‌رِاستى ئه‌وئه‌وشته‌ نیه‌ كه‌ بۆ ناوى هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێت هێشتا جاده‌كان قورِوته‌پوتۆزه‌ ناوشاروه‌كوخۆیه‌تى كارى باشى بۆ نه‌كراوه‌ رِاسته‌ چه‌ندپرۆژه‌یه‌كى ئاوه‌دانى بۆكراوه‌ به‌ڵام هیواخوازم بگاته‌ ئه‌وئاسته‌ى كه‌وه‌ك سلێمانى وهه‌وڵر شارى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ ناوى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م نیه‌

پ/په‌یامت چیه‌ بۆ لاوانى كوردستان

و/په‌یامى من بۆلاوانى كوردستان كه‌ باهه‌وڵ بده‌ین بتوانین سیسته‌مى ووڵاته‌كه‌مان بگۆرِین بتوانین بۆ ماڤه‌كانى خۆمان هه‌وڵ بده‌ین ،به‌رِاستى هیچ شتێك نایه‌ته‌ ده‌ستمان ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌وڵى بۆ نه‌ده‌ین باتۆپێكى یارى له‌وێدا كه‌وتبىَ ئگه‌ر نه‌چین یارى پىَ بكه‌ین ئه‌ویش سودى نابێت ئه‌بێت خۆمان هه‌وڵ بده‌ین بۆ شته‌كانى خۆمان هیوا خوازم گه‌نجانى ئێمه‌ بارى رِۆشنبیرى خۆیان به‌خوێندن یان ئه‌وبواره‌ى خۆیان ئه‌كتیڤن وباشن هه‌وڵ بده‌ن بۆئه‌م نیشتیمانه‌و ماڤه‌كانى خۆمان ،ئێمه‌ى گه‌نج له‌كوردستان زۆرشتمان ماوه‌ بۆمان بكرێت

پ/هه‌ڵه‌بجه‌ چى پىَ به‌خشیوى بۆ كاى هه‌ڵه‌بجه‌ى هه‌ڵبژاردوه‌

و/ هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر شتى پىَ به‌خشیوم له‌وانه‌ هه‌ركه‌سێك بۆخۆى شتێك ئه‌كات سه‌رور شێعرلاى من هه‌وێنى شێعر غه‌مه‌ گه‌ر غه‌م نه‌بێت شێعرنانوسرێت جاهه‌ڵه‌بجه‌ خۆى غه‌مێكه‌ نه‌ك ته‌نیامن دنیایه‌كى پرِغه‌م كردوه‌ كانیه‌كه‌ ئه‌توانێت دنیا یه‌ك تێر ئاوبكات له‌غه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ غه‌مێكى واى به‌من به‌خشیوه‌هه‌رگیزمره‌كه‌بى پێنوسه‌كه‌م ووشك نابێت له‌فرمێسك ئه‌توانم هه‌موكاتێك فرمێسكم بنوسمه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شتێكى زۆر گه‌وره‌ى به‌من به‌خشیوه‌ كه‌ غه‌مه‌ ئه‌وغه‌مه‌ش واى له‌من كردوه‌ كه‌ بتوانم شێعر بنوسم یان بتوانم له‌هه‌ر بوارێكى تردا چالاك بم ئه‌وهێزه‌م پىَ بدات هێزێكى زۆر گه‌وره‌یه‌ زۆركه‌س به‌هاى غه‌م نازانێت مه‌به‌ستى ئه‌وتۆى له‌دواوه‌ نیه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌یم هه‌ڵبژاردوه‌ وه‌كو ناوچه‌گه‌رێتى بكه‌م باوكوباپیرم خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ دایكم خه‌ڵكى سلێمانى یه‌ خۆشم له‌سلێمانى له‌دایك بوم وژیانم به‌سه‌ر بردوه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ووشه‌یه‌كى زۆرمه‌زنه‌ له‌لاى من وه‌ شارى باوباپیرانمه‌ حه‌زم كردبه‌ناوى كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى واته‌ كانى غه‌م كانى ئه‌شك كانى فرمێسك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ كه‌من هه‌ڵه‌بجه‌یم هه‌ڵبژاردوه‌ به‌رِاستى ته‌وه‌اوپێناسه‌ى من ئه‌كات

پ/تائێستا كتێب ونامێلكه‌ت چاپ كردوه‌

و/به‌داخه‌وه‌ تائێستا نه‌گه‌رِاومه‌ته‌وه‌ كوردستان نه‌متوانیوه‌ هیچ نامێلكه‌یه‌ك چاپ بكه‌م به‌ڵام ئێستا سه‌رقاڵى ته‌واوكردنى ئه‌ونامێلكه‌یه‌م له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى چوارچرا هیواخازم له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا پێش گه‌رِانه‌وه‌م بتوانم ئه‌ونامێلكه‌یه‌ به‌چاپ بگه‌یه‌نم له‌ژێر ناونیشانى (له‌خۆڵه‌مێشى یادگاریه‌كانم)

پ/له‌چه‌ند كۆرِى شێعرى به‌شداریت كردوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات وله‌كوردستان

و/له‌ ئه‌وروپا له‌چه‌ند كۆرِى شێعرى به‌شداریم كردوه‌ بۆ یاده‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چه‌ند ووڵاتێك له‌وانه‌ سویدوبه‌لجیكاوله‌ چه‌ندشارێكى هۆڵنداش به‌شداریم كردوه‌ له‌ كوردستانیش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌م كۆرِى شێرم كردله‌ سلێمانى وهه‌ولێرورِانیه‌ش كۆرِ ده‌گرم زۆر خۆشحاڵم به‌م كۆرِه‌شێعره‌م له‌شاره‌كه‌م كه‌لاوان به‌شداربون فرمێسك له‌چاوه‌كانم ده‌بارى زۆر خۆشحاڵ بوم به‌خته‌وه‌ر بوم كه‌ ئاماده‌بون بۆ دنیایه‌كى ناسك كه‌دنیاى شێعره‌‘ شێعر لێره‌ به‌هاى خۆى هه‌یه‌

پ/كانى شێعر بۆكىَ ئه‌ڵىَ

و/شێعربۆزۆرشت ئه‌ڵێم بۆته‌نهاكه‌سێك نیه‌ حه‌زئه‌كه‌م رِوونى بكه‌مه‌وه‌كورِله‌وولاَتى ئێمه‌ كه‌م بایه‌خى پىَ ئه‌درێت زۆركورِهه‌یه‌ شت بۆكچ ئه‌نوسێت به‌ناسكى كچا هه‌ڵ ئه‌دات به‌ڵام كچ بۆكورِ زۆركه‌مه‌ من هه‌وڵم داوه‌ ئه‌وبۆشایه‌ ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت پرِى بكه‌مه‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌شێعره‌كانم ووشه‌ى كورِ به‌كاربێنم به‌سه‌ركورِێكدا شتێك بڵێم شه‌رت نیه‌ له‌دڵى خۆمابێت له‌وانه‌شه‌ له‌دڵمابێت هه‌یه‌وله‌دڵمایه‌به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌یه‌ بتوانم بۆشایه‌ك له‌ئه‌ده‌بى كوردى پرِ بكه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ش بایه‌خدانه‌ به‌توێژێكى كۆمه‌ڵگا كه‌ئه‌ویش كورِه‌ ئه‌وان زۆرشت بۆكچ ئه‌ڵێن هه‌قه‌كچانیش بۆ كورِان بڵێن شێعربۆ ووڵاته‌كه‌ى خۆم ئه‌ڵێم بۆدووره‌ووڵاتى بۆ غه‌ریبى بۆزۆرلێكردن بۆكچانى ووڵاته‌كه‌م ئه‌وكچانه‌ى كه‌رِۆژانه‌ خوێنیان ئه‌رِژێت له‌سه‌ر ووشه‌ى شه‌ره‌ف یان هه‌رووشه‌یه‌كى تر كه‌هه‌یه‌ شێعربۆشاره‌زامداره‌كه‌ى خۆم بۆووڵاته‌كه‌م بۆغه‌ریبایه‌تى خۆم بۆدایك

پ/موعجیبى كام شاعیر بوى

و/پرسیارێكى زۆرئاسته‌مه‌ زۆرجار رِووبه‌رِوى ئه‌وپرسیاره‌بومه‌ته‌وه‌ زۆردێرِ هه‌یه‌ له‌دڵى منا كه‌چرایه‌كه‌ هه‌میشه‌داگیرساوه‌ زۆرشێعر هه‌یه‌ كه‌له‌باخى هه‌ستى منا چه‌پكه‌گوڵى چواروه‌رزه‌یه‌ هه‌رگیس سیس نابێت به‌ڵام وه‌ك ناوهێنان زۆر ئه‌ترسم ئه‌گه‌ر یه‌كێكم له‌بیر بچێت ئه‌وكاته‌ خۆم له‌خۆم زویر ئه‌بم شێعرله‌من زوویر ئه‌بێت

پ/حه‌زئه‌كه‌ى بێیته‌وه‌ له‌باوه‌شى نیشتیمان نیشته‌ جىَ بیت

و/زۆرزۆر

پ/بۆچى ناییه‌ته‌وه‌

و/یه‌كه‌م هۆى نه‌هاتنه‌وه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌خێزانه‌كه‌شم له‌وێیه‌ باوك ودایك وخوشك وكه‌سوكارم هه‌موى له‌وێن ئه‌سته‌مه‌ ئه‌وانیش به‌جىَ بێلم به‌ته‌نیا بگه‌رِێمه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌م حه‌زیش ئه‌كه‌م كاتێك بگه‌رِێمه‌وه‌ خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م یۆ ئه‌وه‌ى بتوانم هیچ نه‌بێت چه‌ند یاسایه‌ك بگۆرِم له‌كوردستان گه‌رچى یاسایه‌ك بێت بۆمافى مناڵان یاخود مافى ئافره‌تان

پ/له‌دواى ده‌ركه‌وتنى كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌ك شاعیرێك چه‌ندخێزانێك منداڵیان له‌دایك بوه‌ ناویا ناوه‌ كانى هه‌ست به‌چى ده‌كه‌ى

و/ئه‌وه‌ى كه‌ده‌بینم یان ده‌بیستم ئه‌وكه‌سانه‌ مناڵه‌كانیان ناوناوه‌ كانى به‌خۆشى منه‌وه‌ هه‌ست به‌گه‌وره‌یه‌كى زۆرده‌كه‌م هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ به‌شاره‌كه‌مدا بفرِم به‌ره‌و ئاسمانێك كه‌هه‌رچه‌نده‌ دوربێت كاتێك ئیمێلێكم بۆدێت یان گوێم لىَ ده‌بێت زۆرخۆش به‌ختم

پ/دواووته‌ت

و/هیوادارم كوردستان هه‌رده‌م سه‌رفرازبێت شاره‌كه‌مان ئاوه‌دان بێت گه‌نجه‌كانمان بتوانن دوا رِۆژێكى باش بۆخۆیان په‌یدابكه‌ن ومافه‌كانى خۆیان به‌ده‌ست بێنن سه‌ربه‌خۆى بۆ هه‌ر پێنچ پارچه‌ى كوردستان هیوادارم هه‌مووكه‌سێك له‌خۆش گه‌زه‌رانیدا بژى سوپاس بۆرِۆژنامه‌ى پرس

ئاماده‌كردنى/ ئارى عوسمان

 

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار