|
هه‌رێـــــمی تــــــرس و تۆقــــان
ڕوداوه‌كانی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌موو ئه‌و شانازی و
پیاهه‌ڵدانانه‌تانی كرده‌وه به‌خوری كه چه‌ندین ساڵه به‌ناوی
هه‌رێمی فول دیموكراسی و پڕله‌ئازادی و بیرورای جیاواز به‌گوێ
دونیایدا ده‌ده‌ن و به‌خه‌ڵكی دیش ده‌لێن كۆپی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رن
و كه‌ڵكی لێوه‌رگرن.دووهه‌فته
له‌مه‌وبه‌ر له 26 نیسان گه‌نجێكی خوێندكار كه له سه‌ره‌تای
ته‌مه‌نیدا بوو له‌ڕێگه‌ی چون بۆ خوێندنگه و له‌شاڕی پڕله‌ئاسایش و
هێمنی هه‌رێمه‌كه‌ماندا (سلێمانی)و له‌ناوچڕیه‌كی زۆری خه‌ڵكیدا
رفێنرا و دواتر به‌نێوه‌گیانی دۆزرایه‌وه و پاش چه‌ند ساتێكی كه‌م
گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌نوسی گه‌نج "سه‌رده‌شت عوسمان" له پایته‌ختی هه‌رێم و
له‌به‌رده‌م كۆلێژ‌و به‌به‌رچاوی پۆلیس و قوتابی و خه‌ڵكه‌وه له 4
ئایاردا لێی ده‌درێت و ده‌ڕفێنرێت و دواتر پاش دوو رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی
له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌دۆزرێته‌وه و به‌فه‌رمان و ویستی
رفێنه‌ران كۆتایی به‌ژیانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ش هات.
به‌ره‌به‌یانی 9 ئایاریش رۆژێكی پاك نابێت له هه‌رێم و له
هه‌ولێری پایته‌خت و له ناوچه‌ی كه‌سنه‌زان مێردمندالێك له‌گه‌ڵ
چونی بۆ هێنانی نانشای به‌یانی ئیتر ناگه‌رێته‌وه و له
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدانیش له‌نێو باخه‌كه‌ی خۆی كاتژمێر 6:01
ده‌قیقه‌ی به‌یانی "لقمان عه‌بدولقادر"ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیان هه‌وڵی رفاندنی ده‌درێت و دوای سه‌رنه‌گرتنی ته‌قه‌ی
لێده‌كرێت و پاشان قه‌ده‌ری كۆتای نایه‌ت و رزگاری ده‌بێت.
ئه‌مانه ڕوداوگه‌لی دوو هه‌فته‌ی رابردوی هه‌رێمه‌كه‌من، من نازانم
ئه‌مه كام جێگایه‌یی شیاوی شانازی و ستایش كردنه. هه‌ریه‌كێك له‌و
روداوانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێك كه قه‌دری ئینسان و دیموكراسی
راسته‌قینه‌ی تێدابێت حكومه‌تێك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و دۆخی سیاسی
وڵات شپرزه‌كا. وه‌لێ ئه‌فسوس له هه‌رێمه بێ وێنه‌كه‌ی مندا مێشێك
میوانی ده‌سته‌ڵات نیه.
هه‌رێمێك تێدا مافی ئه‌وه‌ت نه‌بێت بنوسیت و بلێت، له‌كام پێناسه‌دا
جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟ خه‌ته‌رترن روداوی ناو ئه‌و كاره‌ساتانه شه‌هید
كردنی رۆژنامه‌نوسێكه كه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌وشه‌ی
ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی رایگه‌یاندووه، مه‌رگی به‌دیاری درایه.
هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێست و كاردانه‌وانه‌ی دوای ئه‌و روداوه به‌وردی
ته‌ماشاده‌كه‌م ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنج راكێشه هه‌ڵوێستی حكومه‌ت و
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانه ئێمه ناتوانین بڕوا
به‌هیچ به‌لێنێكی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی هه‌رێم بكه‌ین له ئاشكرا
كردنی بكوژانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌دا چونكه سه‌ده‌ر سه‌د بڕوای
ته‌واوم هه‌یه گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم جدی و رژدی بونایه له
ئاشكراكردن و دادگه‌یكردنی ده‌سته و تاقی تیرۆركردنی "د. عبدالستار
و سۆرانی مامه‌حه‌مه"
ئێسته كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ئه‌كرد به‌كه‌یفی خۆی یاری
به‌ژیانی ئینسانه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی بكردایه و ژیان حورمه‌تێكی
تری ده‌بوو.
ئه‌وه‌ی رونه و شه‌رمی ناوی ئه‌و روداوانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و
هه‌ڵه‌بجه راستیه‌كیان هه‌ڵگرتوو "كه‌س له‌م هه‌رێمه بێ ترس نیه" و
ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ش قه‌لس بوونی براده‌رانی ئاسایشی ناوێت و ئه‌وان
به‌ر له هه‌ركه‌سێك ئه‌بێت ئه‌و راستیه بزانن و له‌دوی چاره
سه‌ریدا بگه‌رێن و یه‌كه‌مین كارێك كه پێویسته بیكه‌ن گرتن و
دادگه‌یكردنی بكوژانی ئینسانه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌و ئاشكراكردنی
ئه‌نجامه‌كانی لێكۆلێینه‌وه بۆ هاووڵاتیانی كوردستان تاهه‌موومان
دڵنیابین هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌رێمێكی پاكه و هه‌رێمێك نیه له ترس و
تۆقان.
|