|
هه‌ڵبژاردنه‌كانمان
لێره‌وله‌وىَ ده‌یان بابه‌تى جۆارو جۆر به‌دى ده‌كه‌ین كه‌وا سه‌باره‌ت
به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نوسرێن , هه‌ندێك له‌بابه‌ته‌كان
پرِۆفیشناڵیه‌تیان پێوه‌دیاره‌و بابه‌تیانه سه‌باره‌ت به‌كێشه
چاره‌نوسسازه‌كان ده‌نووسن و هه‌ندێك هه‌رِه‌مه‌كى ده‌نووسن , من
ده‌مه‌وێت خوێنه‌رى خۆشه‌وویست ئاگاداربكه‌مه‌وه له‌گرنگى گه‌یاندنى
رِاستى رِوداو پێشهاته‌كان بۆلاى خوێنه‌رو دروستكردنى بێمتمانه‌ى لاى
هاولاَتیان به‌میدیاى ئه‌هلى و رِه‌وشى رِۆژنامه‌نووسی و كاریگه‌رى
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان , ئه‌گه‌ربه‌وگشتى سه‌یرێكى كوردستان بكه‌ین
پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر به‌سه‌دان دێهات و شوێنه‌وار وێرانه‌بوون
, به‌لاَم وائێستا ئاوه‌دان بوونه‌ته‌وه , هه‌ندێك له‌پێنووسه‌كان زۆر
بێباكانه و بێبه‌رنامه ده‌نووسن و نازانن كه‌وا میلله‌ت له‌وه
ووشیارتره كه‌وا به‌م جۆره رِیكلام و بانگه‌شه بریقه‌دارانه
بخه‌ڵتێت و ده‌رئه‌نجام پاشه‌رِۆژ رِاستى ووته‌كانمان ده‌سه‌لمێنێت و
ئه‌و جۆره نوسینانه ده‌خرێنه نێو زبڵدانى مێژووه‌وه , گرنگى بابه‌ت
و تێكسته‌كان له‌وه‌دایه كه‌وا ده‌بێت كۆنتاكت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر
گرێدرابێت و رِاستیه‌كان به‌ئه‌مانه‌ته‌وه بگوازێته‌وه بۆ نێو
لاپه‌رِه‌ى رِۆژنامه‌كان , وه‌ئه‌گه‌ر نا نوسه‌ر خۆى ده‌خاته به‌رده‌م
دادگاى خوێنه‌رو جه‌ماوه‌ر , هیچ لۆژیكێك ئه‌م ناعه‌داله‌تیه‌ى پێ قبوڵ
ناكرێت كه‌وا به‌ناو رِۆژنامه‌نوسه‌وه ده‌نوسرێت , هه‌ندێك جار بابه‌ت
و تێكستى واده‌خوێنیته‌وه واده‌زانیت له‌كۆڵۆمبیا نوسراوه , چونكه
به‌زامنێكى زۆر ناشارستانى نوسراوه‌و دونیایه‌ك هه‌ڵه‌و زیاده‌ى
تێدایه‌و خاوه‌نى بابه‌ته‌كه وه‌ك بڵێیت له‌م ولاَته‌دا نه‌ژیاوه ,
من نامه‌وێت بانگه‌شه بۆ كه‌س بكه‌م به‌لاَم گرنگترین شت ئه‌وه‌یه
كه‌وا میلله‌تى ئێمه‌وشیاره‌و زانستیانه مامه‌ڵه‌ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌م
بارودۆخه‌ى ئێستادا , من دڵنیام هۆرِێنى سه‌یاره و شه‌رِه په‌رِۆ هیچ
له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆرِدێت , به‌رده‌وام جه‌ماوه‌رو تاكى ئه‌م ولاَته
شوێن نوێگه‌رى و داهێنام ده‌كه‌ون , به‌تایبه‌ت گه‌نجان هیواى
گه‌وره‌یان به‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌یه و له‌داهاتویه‌كى نزیكدا گه‌نجان
ده‌بنه بناغه‌ى نوێگه‌رى و به‌هێزترین حكومه‌ت پێك ده‌هێنین
..ئه‌گه‌رى بردنه‌وه‌ى هه‌ر لیستێك وابه‌سته‌یه به‌ئاستى خزمه‌تگوزارى
و نوێگه‌رى ئه‌و لیسته‌وه له‌سالاَنى رِابردودا و ئه‌ركى تاكى ئه‌م
ولاَته‌یه به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌نگ بدات به‌هه‌رلیستێك كه‌وا خزمه‌تى
زیاترى نیشتیمان و كابینه‌كانى حكومه‌تى كردووه , لێره‌وه پرسیارێك
دێته ئاراوه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌كه‌وا كێن ئه‌وانه‌ى كه‌وا
موزایه‌ده‌ده‌كه‌ن به‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ؟ یاخود كام لیست
شیاوى ده‌نگ پێدانه ؟ ئه‌مانه‌ن پرسیاره هه‌ستیارو ئاڵۆزه‌كانى
هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رولاَتێكى دونیادا , بێگومان میلله‌تى كوردیش وه‌ك
هه‌رمیلله‌تێكى دیكه‌ى دونیا مافى ده‌نگدانى هه‌یه و پیرۆزترین مافى
مرۆڤه‌كانیش ده‌نگدانه , رِه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن پاش
ئه‌نجامه‌كانیه‌تى و رِاسته‌وخۆ كاریگه‌رى و فاكتى خۆى به‌جێدێڵێت و
ده‌رئه‌نجام زه‌مینه‌یه‌ك ساز ده‌كات بۆ هاتنه دى ئامانجه‌كان و
به‌ڵێنه‌كان ده‌بێـت جێبه‌جیبكرێت , بێگومان ئاستى وشیارى تاك یه‌كێكه
له‌فاكته‌ره‌مه‌زنه‌كانى هه‌ڵبژاردن و رِاسته‌وخۆ ئه‌نجامه‌كانى
هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌كات , هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ئاستى وشیارى زیادبێت وه
تاكى ئه‌و ولاَته بخوێننه‌وه بێگومان ده‌توانن نوێگه‌رى بێننه دى
...
|
 |