به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار لاپه‌ڕه‌ی به‌ مامۆستا مجید حمه‌فره‌ج
 
 
 
 
 
 
 

راگەیاندن لە سێبەرى جیهانگیریدا
راگەیاندن و جیهانگیرى لە گەیاندن بەرهەم هێناندا تەواوکەرى یەکترن، تائێستاش جیهانگیرى جێگاى گفتوگۆى چڕوو بەردەوامەو بیروراکان دابەش بوون لە نێوان دووجەمسەرى سەرەکى. جەم سەرى یەکەم دەڵێن چارەسەرى تەواوى کێشەکانى ئەم چەرخەن لەو کۆسپ و ڕێگرو تەگەرانەى لەبەردەم بەرەو پێش چوون و گەشەکردنى گەلاندایە، دووەم لە دژى دەوەستن واى دەبینن هۆکارى سەرەکیە لە ئیش و ئازارەکانى مرۆڤایەتى لە کێشە ناخۆش و شەڕوو کۆسپ و تەگەرەکان لەبەردەم پێشکەوتنى وڵاتان و گەلانى جیهاندا دروست کردووە.
ئەم دیاردەیە دیاردەیەکى مێژوویى یەو نوێ نیە، جیهانگیرى ئەمڕۆ بەدەردەکەوێ لە سروشتى سەرمایەدارى و سستەمەکانى، جیهانگیرى لیپریالیزمە ئەمەش دەسەڵاتى سەرمایەدارە. لەڕێگاى کۆمپانیا سنوربەزێنەکان بەدواى قازانج و ئیستخلال کردنى مرۆڤدا دەگەڕێ. ڕوخسارو دیاردەو د ە رکەوتەکانى جیهانگیرى (ئابورى – سیاسى – رۆشنبیرى و راگەیاندن) نمایشى دەسەڵاتى خۆى دەکات.
جیهانگیرى راگەیاندن ئەو کردەیە جیهان دەگۆڕێ بۆیەک کێڵگەى بەرهەمهێنان و بازاڕى بەرهەمهێنى راگەیاندن لەلایەن دەسەڵاتى راگەیاندنە فرەڕەگەزەکان، بە مەبەستء ئامانجى دروستکردنى رایەکى گشتى جیهان. شان بەشانى جیهانگیرى بڕوات و پێوەرەکانى بیروراکان و شێوازى قبوڵ بکات و کۆسپەکانى بەردەمی نەهێڵێت .
لەم کاتەشدا نە هەواڵ و نە بەرنامەى ناوخۆى رۆلی نامێنێ نە لەبەرهەم هێنان بازاڕدا. ئەوەشمان لەبیر نەچێ جیهانگیرى ڕۆشنبیریش کە جیهانگیرى ئابورى و سیاسیە کاریگەرى نزیک بوونەوەى رۆشنبیرى گەلان و بەهاکانى دەسڕێتەوەو وە چەندەها خو ڕەوشتى تاک و کۆ بڵاو دەکاتەوە.
وەتێکەڵاوبوونى شۆڕشى تەکنەلۆجیاو گەیاندن لەگەڵ بەشە سەرەکیەکانى ئابورى جیهان لە گەیاندن و ئاڵ و گۆڕى بەرهەمهێناندا لەلایەک. گەیاندن و راگەیاندن وەک گۆڕە پانێک بۆ سەرمایەگوزارى و بەرهەمهێن لەلایەکى تر. بۆ چاندنى پێکهاتە ئایدۆلۆجیاکەى جیهانگیرى نوێ بۆ بەڕێەوچوونى شەڕە سیاسى و ئابورى یەکانى شێوازێکى نەرم و نیانانە بۆ بەزاندنى سنورەکان و داپۆشینى وڵاتان بەبێ پەرچە کردار.

راگەیاندن شوێن و ڕۆڵى خۆى هەیە:
راگەیاندن توخمێکى سەرەکیە لە پێکهاتەکانى جیهانگیرى تەنها گۆڕەپانێکى گەورە نیە بۆسەرمایەو وەبەرهێن، بەڵک و خێراییەکانى بێ هاوتایە لە بڵاوبوونەوەو گەشەکردن ئەمەش دوو ڕۆڵى گەورەن لەسەرکەوتن و شکستەکانى جیهانگیرى ، ڕاگەیاند توخمێکى بنەڕەتیە لە توخمەکانى گەشەى کۆمەڵایەتى لە پاڵ خێزان و قوتابخانەو زانکۆو حزبەکان و .....هتد.
راگەیاندن یەکێکە لە توخمە کاریگەرەکانى دروست بوونى راى گشیتى، کاریگەرى لە بڵاوبونەوەى بیروڕاو زانست. هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەیەکى خێراو فراوان و شێوازى جۆراو جۆرى لە خۆگرتووە(تەلەفزیۆن و ئەنتەرنێت و ڕادیۆو ڕۆژنامەو بڵاوکراوەو گۆڤار و سینەما و شانۆو پەرتوک ......هتد) ئەمڕۆ بۆتە بەهێزترین توخمى گەشەکردنى کۆمەڵایەتى بۆکاریگەرى لەسەر بیروبۆچونەکانى خەڵک و پێوەرەکانیان، ئەمەش دابوونەریتەکان راست دەکاتەوە خۆگونجاندن و گۆران، لە شێواز ا و مرۆڤەکان دا بەرجەستە دەکات دەیانکاتە گیانێکى زیندوو بۆ راگەیاندن.
لە ڕاستیدا بەکارهێنانى ئەو گۆڕەپانە فراوانەى راگەیاندن سەرنجمان رادەکێشێ بۆ ئەەوى ڕۆڵى کەم نەکەینەوە تەنها، لە گواستنەوەى، هەواڵ و ڕوپێوى ڕووداوەکان و پێشکەش کردنى زانیارى و بیروڕاکان لەسەر کێشە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکان بۆ جەماوەر. بۆیە راگەیاندن لە گواستنەوەى ڕووداوە وە گۆڕاوە بۆ دروستکەرى ڕووداو ، بۆتە نیوەى شەڕەکان زۆر ترسناکترە لە میکانیزمى سەربازى. دەڵێن شەڕ ترسناکترنیە لەو فیتنەیەى راگەیاندن دروستى دەکات .
راگەیاندنى ئەمڕۆ توخمێکى بێلایەن نیە. هەروەک پێویست بوو بابەتیانە نمایشى خۆى بکات وەبەکاهرێنانى لەم جەرخەدا بێ مەڵامەت نیەو ناوەرۆکێکى ئیۆلۆجی و ئاراستەیەکى سیاسى و دووربینیەکى کۆمەڵایەتى لەخۆ دەگرێ و کۆمەڵێ لە ئامانجەکانى بەرز رادەگرێ لە پێناویدا تێدەکۆشێ بۆ چاندنیان .
ئەو توخمانەى ئەمڕۆ زاڵن بەسەر راگەیاندندا – تەکنەلۆجیا – زانیارى- تمویل کردن: ئەوەى دەیەوێ لە هەواڵ زانیارى پێشبینیەکان و بیروڕایى بڵاوى دەکاتەوە پاشانیش دەتوانی پڕو پاگەندە بۆ بەرهەمە ڕشنبیریەکەى زمانەکەى ئایدۆلۆجیاکەى سیاسەتەکەى بەرژوەندیەکانى ئەنجام بدات.
راگەیاندنى نێودەڵەتى ئەمڕۆ لە سێبەرى جیهانگیریدا راگەیاندنێکە بەیەک ئاراستە دەڕوات و دەگاتە لامان بەشێوەیەکى نەرم سنورەکانمان دەبەزێنیت و ڕۆشبیریەکەمان دەبڕێت مەرج نیە بە هێزمان بکات، زۆرجار ڕووبە ڕوو بونەوە ڕوودەدات.
لەڕووى سیاسیشەوە ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانى وڵاتە پیشەسازیە گەورەکان ووڵاتانى کۆمەک بەخش ئەمڕۆ سەربەخۆى سیاسى زۆر لە ووڵاتانى جیهانیان بە زاندووە بە تایبەتى ناوچەکەى ئێمە ڕەنگە عێراق تایبەت مەندیەکى خۆى هەبێ، چونکە شێوازى شەڕیشی بۆ گێڕایە بەر لەم بوارەدا لەگەڵ ئەوەش پاڵە پەستۆیەکى راگەیاندنى گەورە لە جیهانداو لە ناوچەى ئیمە بەڕێوە دەچێ بۆ گەمارۆدانى ناوچەکەو گونجاندنى لەگەڵ پلانى ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانى.
زۆر لە ڕۆشنبیرى سیاسیمان وەک گەلى کوردستان بەتایبەتى و گەلانى ناوچەکە بەگشتى لەژێر پاڵپەستۆو کاریگەرى راگەیاندنى وڵاتە زلهێزەکاندایە ئێمەوەک گەلى کورد پیرۆزى هێزی پێشمەرگە – مافى چارەى خۆنوسین و دەوڵەتى سەربەخۆ – کێشەى کەرکوک سەربەخۆیى بڕیاردانى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى. ئەمانە لەڕۆشنبیرى سیاسیماندا جێگیربوون وە کڕین و فرۆشتنى بێناکرێ بەڵام ئەو ڕاگەیاندنء ڕۆشنبیرى ئەمڕۆ ئەمەریکا کارى بۆ دەکات لەوازبوون و سڕینەوەى ئەم ڕۆشنبیریە لاى تاکەکان زۆرجار لەلاى حزب و گروپەکان
کێشەى کەرکوک وەڕۆڵى وتەبێژ و راگەیاندنەکانى کۆشکى سپى و ئەمەریکاو بەریتانیا و ووڵاتانى ترى هاوپەیمانیان لەناوچەکەو جیهان نەک یاریدەدەرى پەیڕەوێکى دیموکراسیانەو مافى زۆر ینە نیە بەڵک و زۆرجار لە پێناون پاراستنى بەرژەوەندیەکانیان مافى ڕەواى گەلەکەمان پێشێل دەکەن وەهێڵى سور بۆسەرکردایەتى سیاسى و بزوتنەوە نیشتیمانى و ڕزگاریخوازەکەى دادەنێن .زۆرجار کاریگەرى راگەیاندن و ڕۆشنبیرى جیهانگیرى کە ئەمڕۆ ئەمەریکا هێزو تواناى ناو ئەم دیاردەیەیە، لەسەر تاکەکانى کۆمەڵ بۆ کەمکردنەوەى تواناکانى لاوازکردنى گیانى بەرگرى و کاریگەرى دەروونى واى لێدەکات لە گیانى کارى بەکۆمەڵ دوورى دەخاتەوە وە ڕاڕایى و دوودڵى لە تێکۆشان لەبەرگرى لە دەستکەوتە نیشتیمانیەکان لەدوور خستنەوەى لاوان لە و خەم و مەینەتیە راستەقینانەى هەیانە بۆیە خۆپیشاندانە بەبەکۆمەڵەکانى خەڵکى کوردستان و یەکێتى راگیشتى حزب و جەماوەر جۆرێک لە زیندوکردنەوەى ڕۆشنبیرى سیاسیان لەو لاوازى یەى تێیدایە. زۆر گرنگە ئەم یەک هەڵوێستیەو ئەم کارە بە کۆمەڵانە پەرەپێیدەین بەزیندووى راى بگرین.
شێوازە جۆراوجۆرەکانى راگەیاندنى جیهانگیرى گیانى بەکاربەر خۆش گوزەرانى بەهێزدەکات لەبەرئەوەى زیادبوونى بەرهەم پێویستى بەکاربەر هەیە وەئەمەش قازانجى زیاترى بۆ دەستەبەر دەکات لە پێناو ئەمەشدا راگەیاندنە جۆراوجۆرەکان بەدرێژایى شەو ڕۆژ ڕیکلام و پڕوپاگەندە بڵاودەکەنەەو بۆ تێرکردنى ئارەزوەکانى خەڵک بۆ کڕینى شتى نوێ بۆ بەرهەمەکان
لەناو ئەم جۆرە کەش و هەواو راگەیاندنەدا گۆڕان لەتوانا ى تاکەکاندا ڕوو دەدات بەرامبەر ئەو خۆشیەى لە شتەنوێ کان وەرى دەگرێ وە تاکەکان بەدواى داهات و پارەدا دەگەڕێن لە گەڵ ئەو خۆشگوزەرانى لێ دەبینن ئەمەش وا لەمرۆڤ دەکات دوور کەوێتەوە لە کێشەکانى کۆمەڵگا وەگیانى خۆبەزلزا نین ڕەشبینى و دابڕان لەداب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان وەبێزاربوون لەزمانى رەخنەى و گیانى رەخنەگرتن لاوازکردنى گیانى کارکردنى بەکۆمەڵ لاوازى لەبەشدارى کردنى چالاکى سیاسى و ژیانى سیاسى دا. دوورى دەخاتەوە لەناو کردارى گۆڕاندا تاشێوازەکانی راگەیاند دەبنە مەرجەعیەتى ڕۆشنبیرى بۆ تاک نەک واقعى کۆمەڵایەتى و بەدیلەکانى.
راگەیاندنەکانى کوردستان ئێمەش بەشێکن لەوەى کە جیهان ئەمڕۆ بەڕێى دەکات لەدەستکەوت و لە نشوسینەکانى لەلایەنە باش و خراپەکانى. راگەیاندنى کوردستانى راگەیاندنێکە دەناڵێنێ بەدەست دابەش بوونێکى قووڵ و ململانێ یەکى توند کە پەیوەندى راستەوخۆى بەمێژووى خوێناوى گەلەکەمانەوە هەیە هەم لە ئاستى ناوخۆ هەم لەگەڵ دووژمنەکانى راگەیاندن لە کوردستان نەک نەى توانیوە خوێندنەوەیەکى نەتەوەیانە تێپەڕێنێ بەڵک و تائێستاش نەگەیشتۆتە ئەو قۆناغەو راگەیاندن بەدەست حزبەوەیە وە حزبیش لە حاڵەتێکى تەندروست و ڕێڕەوێکى ئاسیى دەرچووە نەبۆتە وەسیلەى گۆڕان و لە ئاست پێداویستى یەکان بێت بۆیە خیتابى راگەیاندن ناتوانێ لەئاست راگەیاندنێکى هاوچەرخ دابێت نامەێ بچمە وردەکارى چۆن زۆر لەکارەکانى راگەیاند ڕۆڵیان لە بەهێزکردنى بنەماى توندوتیژى هەیە یان جیاوازى ڕەگەزى یان بەهێزکردنى پێگەى هۆزو تایەفەگەرى و لاوازکردنى گیانى رەخنە لە خۆگرتن رەخنە وە لاوازى گیانى گفتوگۆو لەبەرامبەر هێز وەپێشێل کردنى مافى هاوڵاتی بوون و کەمایەتى و یان ئارستەکردنى راى رەسمى بەشێوازى ....
هەرچەندە زۆر لەم راگەیاندنانە پڕوپاگەندەى وادەکەن لەگەڵ ڕەوتى یەکەمن هەروەک لەسەرتاوە باسم کرد کە جیهانگیرى بەچارەسەرى تەواوى کێشەکان لەقەڵەم دەدەن.
بۆیە بنیات نانى راگەیاندنى دیموکراتى ئەرک و ڕۆڵى گرنگى خۆى دەگێڕێت لەبەرامبەر راگەیاندنى دەسەڵات خوازى و راگەیاندنى ئاینى و تائیفی و شێواندنى ڕۆشنبیرى سیاسیمان وەدەرخستنى ڕووى ڕاستەقینەى ماف و داخوازى و کێشەو واقعى کۆمەڵایەتیمان .
ئەرکى راگەیاندنە تێکۆشان ء زەمینە خۆش کردن بۆ ئازادى و ڕزگارى و گۆڕانى دیموکراتى بەبەهایەکى مرۆڤایەتى و شارستانى. راگەیاندنى دیموکراتى وەسیلەیەکە بۆ پێشکەوتنى کۆمەڵگاکەمان.
پشگیرى کردن لە دیموکرایتەت و فرەیى و بیروراى جیاواز وەهەموو ئەو ئازاد یانەى دەبنە هۆۆکارى گۆڕان لەبنەما کۆمەڵایەتیەکان وە کۆمەڵگاکەمان دەگوازرێتەوە لە دواکەوتنەوە بەرەو پێشکەوتن. کاربکەین بۆئەوە گرنگى دانى خەڵک فراوانتر بکەین بۆهەموو ئەو کێشانەى پەیوەندیان بەخۆیان و کۆمەڵگا کەمانەوە هەیە، وە دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و یەکسانى لەمافی سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى هاوڵاتیان پارێزراو بێ.
کاربکەین تاکەکانى کۆمەڵ چالاک و بەتوانا و خاوەن بڕیاربن وە یاریدەدەرى گۆڕانکاریەکان بین بە ئاراستەى دواڕۆژێکى باش بۆئەوەى تاکەکان کاربکەن بەرهەم هێنبن زانست پەروەربن خوڵقێنەرو داهێنەربن.
راگەیاندنى دیموکراتى ئەو راگەیاندنە بابەتیە رەخنە گرانەیە لەپێناو مرۆڤدا بۆ بەدەست هێنانى مافەکانى لە زانیارى و ئازادى وپێشکەوتن کاردەکات

مەجید حەمە فەرەج


 

 

 

 

........

 

‌هه‌ڵه‌بجه‌

ڕوناکبیران

ئابووری

كتێبخانه‌

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌

ڕێخراوه‌کانی شار

‌هه‌ڵه‌بجه‌ موزیك

هه‌ورامان

یادی هه‌ڵه‌بجه‌

گه‌نجانی شار

که‌م ئه‌ندامان

فۆنتی کوردی

منداڵان

په‌یوه‌ندی
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار