به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار لاپه‌ڕه‌ی به‌ مامۆستا مجید حمه‌فره‌ج
 
 
 
 
 
 
 
 

بانکى گەشەپێدانى ئاسیا کۆتایى بەکۆبونەوەکانى دێنێ
لە نێو داوا کارى بەردەوام بۆ هەژاران

یابان/ 7/ئایار / بانکى گەشەپێدانى ئاسیا کۆبونەوە (40) لە مینى ساڵانەى خۆى کۆتایى پێهێنا لە ناوداواکاریەکى دڵسۆزانەدا بۆ پێشکەش کردنى هاوکارى سەرەتایى دارایى لە ناوچەکەدا لەگەڵ جێ بەجێکردنى ئەرکە سەرەکیە ڕەسەنەکەى بۆکەم کردنەوەى هەژارى تێڕامان بەشێوەیەکى مەبدەئى لە کەم کردنەوەى جیاوازیەکانى نێوان ژیانى دەوڵەمەندو هەژارەکان.
لەکاتى کۆبونەوەکەدا کە دوو ڕۆژى خایاند بۆ شوراى پارێزگاران کە لە پایتەختى یابانى کۆن گرێدرا، هەندێ لە شاندەکانى ووڵاتانى تازە پێگەیشت و لە ناوچەکە قەلەقى خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر ئەو گۆڕانانەى کە ڕەنگە بانک ئەنجامى بدات لە بوارەکانى پشتگیرى ووزەو گەشەکردندا.
پارێزگاى بانکى نیپاڵ لەیەکێ لە دانیشتنەکانیدا ڕاى گەیاند تا ئێستاش لە ئاسیا لە هەندێ ناوچە هەژارى لە فراوانیدایە وە خەڵکى لە ژینگەیەکى سەرەتایدا دەژین بەبێ پێداویستیە نوێ کانى حەسانەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئەو بارە نالە بارو گرانەو کەم کردنەوەى ئێش و ئازارى هەژاران پێویستە بانک پشتگیرى ئابورى ووڵاتانى تازە پێگەیشت و بکات.
پارێزگاى بانکى کۆڵۆمبیا (کیت شون) تائێستاش ژمارەیەکى زۆر لە هەژاران هەن لە ناوچەکە وە بۆچونمان ءایە بانک بەردەوام بێ لە چڕکردنەوەى چالاکیەکانى لە بوارى سوک کردنى ژیانى هەژارى لە ناوچەکە کە داهاتى تاک ڕۆژ بەڕۆژ دادەبەزێ ئەم ئەرکانە، لە ئەنجامى ئەو ڕاپۆرتەى کۆمەڵێ لە کەسایەتیە ناودارەکانى کە لە ساڵى ڕابردوو دروست کرا لەلایەن سەرۆکى بانکەوە (هار هیکۆ کارۆدا) بۆ دەست پێکردنى گفتوگۆکان بۆ داڕشتنى ڕێگاى دواڕۆژ بۆ گەشەپێدانى بانکە کە.
وە کۆمەڵێ لە پسپۆڕان و شارەزایان گوتیان تاکە ڕێگە گۆڕانە لە ڕێگەى چڕکردنەوەى ئەرکى قەڵاچۆکردنى هەژارى بۆ پشتگیرى کردنى گشتى.
میرزا مر ازیرول، پارێزگاى بانکى بنگلادش خۆش حاڵى خۆى دەربڕى لە بەرامبەر ڕاپۆرتەکە وە پێشنیارەکانى کەپەیوەندیان بەسەرەتاکانى ستراتیجى ئەزمونى بانکى یە پێویستە بەوردى لێکۆڵینەوەى لەسەر بکەین تانەبێتە دوور خستنەوەى پێداویستیەکانى ووڵاتە بچکۆلەکان کە داهاتیان دابەزیووە.
پارێزگاى بانکى نیپاڵ ئەرکەکانمان لەسەر ترسناکى بۆ ژینگە نابێ زیادە ڕۆیى تیادا بکرێ تا پلەى ئازاردانمان وە ئەو زیادبونانەى بۆ جێ بەجێکردنى پڕۆژەى بنیات نانەوەى ژێر خانى وڵاتان زۆر کەم بۆ پێشەوە ڕۆشتووە وە سەرنجى ڕاکێشان بە لاى ئەوەدا پێویستە هەندێ قوربانى لەبوارى ژینگە بدەین لە پێناوپاڵپشتى کردن و گەیشتن بەو تاکانەى کە لە ژیانێکى زۆر سەرەتایدا گوزەران دەکەن.
وە ئەوەى وەبیر هێنانەوە کەژمارەیەک لە نوێنەران بە گومانن لە و خۆش باوەڕیەى بانکەکە کە دەڵێت زۆربەى ئامانجەکانمان لە دووهەزاردابۆ گەشەکردن جێ بەجێ بووە بە پاساوى ئەوەى کە تا ئێستا ناوچەکەمان سێ بەشى هەژارانى جیهان لە خۆ دەگرێ وە گوتى (سێتن) پارێزگاى بانکى نەرویجى کە پێشنیارى کرد مروونەتێکى زیاتر بنوێنن لە بەرامبەر بیرۆکەى ڕاپۆرتەکەوە گفتو گۆى لەسەر بکەن، وە چونکە زۆر لەوڵاتان لە ئاستێکى بەرزى هەژاریدا دەژین و یەکسانیش نیە.
لە بەیاننامەى کۆتایدا وەزیرى مالیەى یابان وسەرۆکى شورایى پارێزگاکانى بانکى ئسیا بۆ گەشەپێدان (کوجى ئومى) بانکەکەمان ئەو بیروڕایانە تۆمار دەکات وە هەڵیان دەسەنگێنێ بۆ بەردەوام بون لە بەشدارى کردن بۆ گەشەپێدانى ناوچەکە (ئاسیا) (باسیفیک)
وە ئەوەى بیر خستنەوەکە ئاڵ و گۆڕ دەبێ لەو شتانەى جێگاى قسەکردنن لەوتارى سەرۆکى بانکدا (هارو هیکتۆ کورودا) کە دانى بەوەدا ناوە جێ بەجێکردنى ئامانجەکانى دوو هەزار بۆ گەشەپێدانى تا ئێستاش تەحەدایەکى گەورەیە بۆ ناوچەکە وە پێویستیشە بانک ڕۆڵێکى ناوچەیى خۆى بگێڕێ، وە دڵنیایى کردنەوە لەو ڕاپۆڕتەى کۆمەڵە کە سایەتیە ناو دارو پسۆڕەى ئامادەکراوە پێویستە بۆ گەشەکردنى بانک بۆ ڕووبەڕووبونەوە ئەو کۆسپ و تەگەرە نوێ یانەى لەکاتى چڕبونەوەى کارەکانمان بۆ کەم کردنەوەى هەژارى دێتەبەردەممان ئەوەشى گوت دەست پێشخەرى کردووە بۆ چوونەوە بەچوار چێوەى کارى ستراتیجى درێژ خایەن بۆ بانکە کە وە ئاڕاستەى کارەکان لە دواڕۆژدا دیارى دەکات لە ڕێگەى قسەکردن لەگەڵ خاوەن کارەکان وە ئەوەشى وەبیر هێنانەوە دەزگاکە بارەگاکەى لە میلانۆ دەبێ کەلە ساڵى 1996 دامەزراوە ئێستا 67 ئەندامى هەیە وە 48 لە چوارچێوەى ناوچەکەیە ئامانجى کۆتایى هێنانە بەو هەژاریە وە بانکە کە هەستا بە زیادکردنى قەرز ئەوانەى کە ساڵانە بڕیاریان لەسەر دەدرێ بەڕێژەى 28% کە دەکاتە نزیکەى 7،4 ملیار دۆلارى ئەمەریکى لە ساڵى 2006.
وەباسى لەوەش کرد کە شوراى پارێزگاران گەورەترین دەسەڵاتە بۆ داڕشتنى سیاسەتى دەزگاکە وە ساڵانە کۆبونەوە دەکات بۆ پێداچونەوەى تواناکانى بانک لە ماوەکانى ڕابردوودا لە بوارەکانى بەڕێوەبەردن – درایى – وەجێ بەجێکردن وە بۆ داڕشتنى ستراتیجیەتى نوێ لەگەڵ ڕێنمایى کردنى سیاسەتەکانى بۆ جێ بەجێ کردنى باشترین بەشداربووان بۆ گەشەدان بەناوچەکە وە کۆبونەوەى (41) کەمین لە مەدرید لە ئایارى 2008 دەبەسترێ.


مجید حەمە فەرەج
8/5/2007
 

 

 

........

 

‌هه‌ڵه‌بجه‌

ڕوناکبیران

ئابووری

كتێبخانه‌

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌

ڕێخراوه‌کانی شار

‌هه‌ڵه‌بجه‌ موزیك

هه‌ورامان

یادی هه‌ڵه‌بجه‌

گه‌نجانی شار

که‌م ئه‌ندامان

فۆنتی کوردی

منداڵان

په‌یوه‌ندی
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار