به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار لاپه‌ڕه‌ی به‌ مامۆستا مجید حمه‌فره‌ج
 
 
 
 
 
 
 

قەیرانى دارایى نێودەوڵەتى بەخراپ دەشکێتەوە بۆ سەرهەڵدان بۆ نەهێشتنى هەژارى

ژمارەیەک لەڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان ووریاییان دا لەبیرکردنى وڵاتانى هەژار لەشوێنەوارو کاریگەرى ئەم قەیرانە نێودەوڵەتیە کەوە باوبۆران جیهانى گرتۆتەوە هەروەک هەندێ لە شارەزایان ڕەخنەیان لە ئەنانیەتى ووڵاتانى پیشەسازى گرت کە چۆن بەپەلە کەوتنە خۆیان وەهیچ وەفایەکیان نەبوو بۆ ئەو بەڵێنانەى داویانە بەووڵاتە هەژارەکان ژمارەیەک لە ڕێکخراوى مرۆڤ دۆست کە لەبوارى نەهێشتنى برسێتى لە جیهان کاردەکەن ترسناکى قەیرانەکەیان بەوە نیشاندا کە ژمارەى ئەو مرۆڤانەى بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن ڕوو لەزیادبوون دەکات کە ژمارەکە گەیشتۆتە یەک ملیار مرۆڤ زۆربەیان لەئاسیاو ئەفریقا دەژین ئەمەش بەپێى لێدوانێکى پەیمانگاى واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوە سیاسیەکانى خواردن کە هەر لەم هەفتەیەدا ئەو ڕاپۆرتە بڵاوبوەوە .
وەئەم پەیمانگایە پێشنبینى دەکات ژمارەى هەژاران و برسیەکان ڕوو لە زیادبوون دەکات لەپشت ئەم قەیرانە دارایە جیهانیەوە کەسەرمایە دارى جەهالى بەرپرسن.
پڕۆفیسۆر ڕوڵف لانجاهامر جێگرى سەرۆکى پەیمانگاى ئابورى نێودەوڵەتى لە شارى (کیل) ئەڵمانى کاریگەرى ئەم قەیرانەى بۆ هەر ووڵاتانى هەژار و برسى کورت کردەوە لەسێ تەوەرەدا:
یەکەم: دابەزینى داواکارى لەسەر بەرهەمى ووڵاتانى تازە پێگەیشت و کەسەرچاوەکەى موادى خاوە ئەمەش دەرئەنجامى دابەزینى داواکارى لەئاستى جیهان ئەمەش کاریگەرى لەسەر بوجەى ووڵاتانى تازەپێگەیشت و دەبێ وە تواناکانیان بۆ تەمویل کردنى پڕۆژەکان وە بەبەردەوامى بۆ پشتگیرى لە پڕۆژەى خۆراک .

گریمان ڕاکردن وەبەرهێنە بیانیەکان:
تەوەرى دووەم: بوونى مەترسیەکى زۆر کەم ئەم قەیرانە شوێن پێى خۆى جێدێڵى لەسەر هاوکارى گەشەپێدان کە دەدرێتە ووڵاتانى هەژار لەلایەن وڵاتانى پیشەسازى یەوە .
هەرچەندە شارەزایەکى ئەڵمانى بەناوى کۆمەڵەى هەشت رایگەیاند کەتائێستا هیچ جۆرە بڕیارو پێشنیارێک لە ئارادانیە بۆ نەهێشتنى ئەم هاوکاریانە.
تەوەرى سێ یەم: گریمان کەم کردنەوەى وەبەرهێنانى بیانیە لە ووڵاتانى تازە پێگەیشت و پێدانى قەرز بەهەمان شێوە وە کۆمپانیاکان بیر لەوە دەکەنەوە ڕووبکەنە ئەو ووڵاتانى دڵنیایى زیاتریان پێدەدات بۆ پاراستنى سەروەت و سامان و پڕۆژەکانیان وە پرۆفیسۆر ڕۆڵف دەڵێ ژمارەیەک لەووڵاتانى تازە پێگەیشت و دەبێ بە تایبەتى لەسەر هەناردەى ئەو ووڵاتانە ئەمەش ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو پەیوەندیە بازرگانیانەى کەلەگەڵ ئەمەریکاو ئەوروپادا هەیە ئەمەش وادەکات وە بەرهێنان ڕوو لەکەمى بکات لەو ووڵاتانە.

هەژاران خاوەنى هیچ نین دا بەرگرى لە خۆیان بکەن.
بەهەمان شێوە پڕۆفیسۆر لانجهامر دەڵێ
ووڵاتانى تازەپێگەیشت و هەژار لا حولهاو ولا قوە بۆیە ناتوانن ئە بۆشایە پڕبکەنەوە ( هەژار لە ڕاستیدا هیچ توانایەکى گەورەى نیە تابتوانن بەرگرى لە خۆیان بکەن). بەڵام ئەوەى لەدەستیان دێ تەنها چڕکردنەوەى بازرگانیە لەنێوان خۆیاندا و لەگەڵ یەکتر ناشێ کاریگەرى هەبێ لە پەیوەندى ئابوریان لەگەڵ ووڵاتانى پیشەسازى
وەهەوڵ بدەن بۆ دروست بوونى بازاڕى هەرێمایەتى هاوبەش هەروەک ئەوەى ئێستا لە خواروى خۆر هەڵاتى ئاسیا هەیە وەئەم پرۆفیسۆرە دەڵێ سەرزەنشتى ووڵاتانى هەژارەکەم سیاسەتێکى نیشتیمانى بگرنە بەر وە یارى خۆیان سوک بکەن وا بەستەى بە بازاڕەکانى جیهان و ڕێخراوى دراوى نێودەوڵەتى کەم کەنەوە هەروەک دەلێت ئەو ووڵاتانەى زۆر هەژاران ەئم قەیرانە کەم تر کاریگەریان لەسەر دا دەنێ چونکە سەرمایەکان دەوڵەتین و بانکەکانیش زۆربەیان پەیوەندییەکى بەهێزى جیهانیان نیە وە پشت ئەستوریش نین زۆر بە سەرمایەدارى بیانى.
ئەوەى ئێستا داواکراوە کە ڕزگار کردنى برسیەکانى جیهانەوەکەم کردنەوەى کاریگەرى ئەو قەیرانە لەسەر تواناکن و هەوڵى ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان بەلاى من ئەمە حاڵە.
لە کاتێکدا وڵاتانى پیشەسازى بە ملیارات دۆلار ڕووبەڕووى ئەم قەیرانە دەبنەوە بێ وە فاشن بەرامبەر بە ووڵاتانى هەژار ئەمەش دوڕویەکى ئەخلاقیە وە ئەنانیەت و خۆپەرستى ووڵاتانى سەرمایە دارى و پیشەسازى جیهانى نیشان دەدات

ئامادەکردنى  مەجید حەمەفەرەج
 

 

 

 

........

 

‌هه‌ڵه‌بجه‌

ڕوناکبیران

ئابووری

كتێبخانه‌

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌

ڕێخراوه‌کانی شار

‌هه‌ڵه‌بجه‌ موزیك

هه‌ورامان

یادی هه‌ڵه‌بجه‌

گه‌نجانی شار

که‌م ئه‌ندامان

فۆنتی کوردی

منداڵان

په‌یوه‌ندی
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار