|
شیوعیەکان بۆ
ڕێپێوان دەکەن.
شیوعیەکان داواى ڕێپێوانێکى ئاشتیانە بۆ بەردەم پەرلەمان لە یەکى
ئایاردا دەکەن لە پێناو چارەسەرکردنى بێکارى و گرانى و پاراستنى
مافى کرێکاران لەڕێگەى یاساى کارەوە.
لەم ساڵانەى دوایدا هاوڵاتیان ڕۆژ بەڕۆژ دەکەونە ژێر فشار و
هێرشێکى بەرنامە بۆ داڕژاو کە پارووى ماڵ و منداڵەکانیان بەردەوام
بوونى سیاسەتى ئابورى و کۆمەڵایەتى کە بەرهەمى هێزى گەندەڵ و
مشەخۆرە کە لە ناوەندەکانى دەسەڵاتدا ئەم فشارەش لەڕێگاى جۆراو
جۆرو ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هێرش کردنە بۆسەر گیرفانى ئەوانەى
داهاتێکى سنور داریان هەیەو لە چین و توێژە هەژارەکانن بەرزبونەوەى
نرخى ئەو شت و مەکانەى زۆر پێویستن بۆ هاوڵاتیان وەزیادکردنى باج و
سەرانە لێسەندنى ناڕاستەوخۆ وە بەرزبونەوەى نرخى خزمەتگوزاریە
کۆمەڵایەتیەکان هەر لە تەندورستى و خوێندن و گواستنەوە (کرێ پاس و
تەکسى) سوتەمەنى و کارەبا و تەلەفۆنات هتد...
لەگەڵ بەرزبونەوەى ڕۆژبەڕۆژى ژمارەى بێکاران وەبەردەوام بوونى کۆچى
لاوان بە تایبەتى.
ئەمەش بەشێ لەو سیاسەتە بێ سەروبەرەیەى پیادە دەکرێ لەژێر دروشمى
چاکسازى بوژانەوەى ژێرخانى ئابورى و هەڕاج کردنى سەروەت و سامانى
ئەم نیشتیمانە لەژێر ناونیشانى گۆڕینى گشتى بۆ کەرتى تایبەت و
کردنەوەى دەرگاى وەبەرهێنان پرسیارێک لێرەدا بێتە پێشەوە بۆ دەبێ
یاساى نەوت و گاز یاساى وەبەرهێنان سەرکەوتنێکى گەورەبێ بۆمان ئەی
بۆ یاساى کار کەدەبێتە پاراستنى مافى کرێکارو ڕەنجدەرانى بیروبازو
لەم ووڵاتە تائێستا ناوەندەکانى دەسەڵات بیریشیان دەخەنە چەندین
یاداشت و شاندنى جیاجیاى سەندیکاکانى کرێکاران بەڵام هەر پشگوێ
دەخرێ.
ئەم قەیرانە گشگیریەى کە لەدەرگاى هەموو ماڵە هەژارو خاوەن داهات
سنوردارەکان و بگرە ئەو خێزانانەش داهاتێکى مام ناوەندیان هەیە
دەدات ئەمە قەیرانێکى سیاسیە نێوەندەکانى دەسەڵاتدارە کە لەنێوان
خۆیاندا ڕێک کەوتون لەپێناو بەرژەوەندیە سیاسى ئابوریە تەسکەکانى
خۆیان بێ دەنگ بوون و پەراوێز خستنى و گوێنەدان بەم کێشە
کۆمەڵایەتیانە وە باس نەکردنى بەشێوەیەکى فراوان و چارەسەرنەکردنى
دەبێتە هۆکارێکى تێکدانى ئاسایش کۆمەڵایەتى بۆ پێویستە شیوعیەکانى
کوردستان بە شێوازێکى دیموکراسیانەو شەرعى پشتگیرى تەواو خۆیان بۆ
داخوازى چین و توێژە هەژارەکان و سەندیکا و ڕێکخراوەکانیان نیشان
بدەن ئەمەش پابەند بوونە بە ئەرکى سیاسى و کۆمەڵایەتى خۆیان کە
بەرگرى کردنە لە جەماوەرو مافە سەرەتایەکانى کە ژیانێکى شایستەو
گونجاو دەستەبەر بکرێ بۆیان .
ناکرێ بەملیار دۆلارى ئەم وڵاتە بەهەدەر بڕوا و دیاردەى گەندەڵى
ڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبووندا بێت سەربارى ئەم وەزعە لە بارە لە عێراق و
کوردستان هەیە.
سیاسیەکانمان تاکە ڕێگاى چارەسەریان کەڕۆژانە لە هەنگاوەکانیاندا
دەبێت زیاتر ئەم ووڵاتە دەخەنە ژێر فشارى سندوقى دراوى نێو دەوڵەتى
و یانە ئابوریە جیهانیەکان وەتەنها چارەسەریان بەهێزکردنى فاکتەرە
نێو دەوڵەتیەکەیە بەڕاکێشانى دەستى کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان وە
هەڕاج فرۆش کردنى دام و دەزگا گشتیەکان و مڵکى گشتى لەژێر
ناونیشانى بەتایبەت کردنى بوارى ئابورى و بنیات نانەوەى ژێر خانى
ئابورى کوردستان.
ئەمە ڕاستە تائێستا ئەوە زیاتر لە 17 ساڵە لە کوردستانى ئازادو
دەسەڵاتى خۆماڵى خەڵکى کوردستان سێ جار پارەى کارەبا بدات، سێ جار
پارەى ئاو بدات بۆ نمونە وە بەلاى کەم لە مانگێکدا (2-3) جار تەنکە
ئاو بکڕى چونە ناو ئەم ووردەکاریەوە بۆئەوەى بزانن بۆ ئاوى پاک لە
کوردستان نیە لە ڕێگەى دەیەو بازرگانى کردنەوە نەبێ بگاتە دەستى
خەڵکى .
ئەمە مشتێکە لە فەرورێکى کێشەو کۆسپ و گەڕەکەکانى ژیان لەم وڵاًتەى
ئێمە وە تاکە ڕێگاى چارەسەریش شەفافیەت و پەردە لادانە لەو هەڵەو
کەم و کوڕیانەى بەرامبەر ئەم گەل وڵاتە دەکرێ لەهەر کێوە بێت لەناو
دەوڵەت لە سیاسەت مەدارەکانمان لە کۆمپانیاو بازرگانەکانمان
پێویستە ڕەخنە بگرێ یاداشت بدرێ بەلایەنە پەیوەندى دارەکان ڕێپێوان
ئەنجام بدرێ دەسەڵاتى دەزگا شەرعیەکانى وەک پەرلەمان و دەسەڵاتى
قەزاى ڕێرەو ێەلاحیاتى سروشتى خۆیان پیادە بکەن و فشارى حزبیان
لەسەر نەمێنێ.
مەجید حەمە فەرەج
|