به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار لاپه‌ڕه‌ی به‌ مامۆستا مجید حمه‌فره‌ج
 
 
 
 
 
 
 

رۆژى هەڵمەتى نەهێشتنى نەخوێندەوارى

هەشتى ئەیلولى هەموو ساڵێک، ڕۆژێکە ئامارەکانى نەخوێندەوارى دەخرێتە بەردەم راگەیاندن و میدیاکان و چاوى خەڵک .
ئەم ساڵ لە کوردستان وەزارەتى پەروەردە جگە لەبەیاننامەیەک و هەندێ ئامارى کۆن هیچ چالاکى و جمەجۆڵێکى ترى لەبەرچاومان نەدى لەکاتێکدا پلانى تا 2015 لەژێر ناونیشانى کوردستانێکى بێ نەخوێندەوار دەبوایە کۆمەڵێک ڕێژەى چارەسەر و سەرکەوتنى پلانەکەى لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پێ بوتینایە. ناوەندەکانى ترى تایبەت بەم بوارە هیچ جۆرە چالاکى و ئامارێکاین نەداینێ و بەبێ دەنگى تێپەڕى.
دیاردەى نەخوێندەوارى یەکێکە لە کوشندە ترین نەخۆشیە کە کاریگەرى لەسەر ژیان و گوزەرانى کۆمەڵگاکان هەیەو هەڕەشەى پاشەکشە لە ڕووى کۆمەڵایەتى و سیاسى و ئابورى یەوە لەکۆمەڵگا دەکات لە جیهانى ئەمڕۆى سەرمایە دارو سستەمى لیپرالیزم وەک دیاردەیەک لە ئاسەوارە خراپەکانى ئەم چەرخە گۆرەپانى نەخوێندەوارى بۆ هەژاران فراوانتر دەکات بەپێى ئامارەکانى ڕێکخراوى یونسکۆ بۆ نەخوێندەوارى ژمارەى نەخوێندەواران 744 ملیۆن مرۆڤ لەنێوان 6.7 ملیار مرۆڤ کەلەسەر گۆى زەوى دەژین واتە لەنێوان هەموو 7 کەس 1 نەخوێندەوار هەیە پێش بینى دەکرێت لە ساڵى 2015 ڕێژەکە پاشەکشە بکات بۆ 7%.
ئەڵمانیا وەک نمونە، کەوڵاتێکى پێشکەوتوو لەڕوی سستەم و تەکنەلۆجیاو ئابورى یەوە بەپێى یاسا لە چەرخى حەڤدەهەمەوە خوێندەوارى لە ئەڵمانیا بەزۆرە ئێستا بەپێى دوا ئامارەکان پەیمانگاى میل ئیبالیس و بیزا 4 ملیۆن نەخوێندەوار هەیە کە ناتوانن بخوێننەوەء بنوسن ئەم ژمارە چاوەڕوان نەکرابوو .
پسپۆڕان ئەم قەیرانە دەگەڕێێننەوە بۆ چەرخى رابردوو کە ئەڵمانیا توشى قەیرانى ئابورى بوو بوو وە هەلى کار کردن نەمابوو زۆر کەم بو بوەوە لەهەشتاکاندا.
ساڵانە لە ئەڵمانیا 75 هەزار قوتابی قۆناغەکانى ناوەندى دواناوەندى بەجێدەهێڵن بەبێ هۆکار ئێستا ژمارەى نەخوێندەوار تەنها شارێکى وەک بەرلین 164 هەزارە لە براندبورغ 124400 لە میونیخ (60) هەزارە لەکاتێکدا کۆرسى نەهیشتنى نەخوێندەوارى لەو ووڵاتە بەخۆڕاییە.
وە پێویستە ئەوەى بەبیر بهێنینەوە کە ووڵاتانى تازە پێگەیشتوو بەرزترین پلەى ئامار لە نەخوێندەوارى تۆمارکردووە بەتایبەتى لە ئەفریقاو خوارووى خۆرئاواى ئاسیا و ووڵاتانى عەرەبی، یونسکۆ ئەمە دەگەڕێنینەوە بۆ هەژارى و دەبێتە بێبەش کردنى منداڵان لە خوێندن
لێرەوە دێمەوە بۆ کوردستان و ڕوودەکەمە حکومەتى هەرێم و وەزارەتى پەروەردەو خوێندنى باڵاو زانکۆکان هەوڵیان بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەى نەخوێندەوارى و لێکۆڵینەوەو پڕۆژەکانیان بخەنە گەر و بودجەى تایبەت بۆ ئەم بوارە تەرخان بکەن. ڕووبەروى ئەم دیاردە ترسناکە ببنەوە کە کۆمەڵگا بەرەو تاریکى دەبات وە پێشنیارم بۆ حکومەتى هەرێم ئەوەیە کە کۆمەڵەیەکى تایبەت بە نەهێشتنى نەخوێندەوارى دروست بکات وەپێداویستیەکانى بۆ دابین بکات چونکە بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى نەخوێندەوارى نەى توانیوە بەربەم دیاردەیە بگرێ و ڕێژەى وازهێنان لە خوێندن و نەچوونە بەرخوێندن و جیاوازى لەنێوان شارو دەرەوەى شارو گوندەکان لەم هەڵمەتانەدا بەڕوونى دیارەو لە هەندێ ناوچە وەک لەسەردەمى بیستەکاندا بژى قوتابخنە ئاینى و مزگەوت کەلەلایەن ئیسلامى سیاسیە وە بەکاردەهێنرێن بۆ مەرامى تایبەتى خۆیان ڕۆڵى ئەم هەڵمەتە دەبینن بەتایبەتى لە گوندەکاندا کە فەراغێکى ئیدارى و فەرهەنگى حکومەتى هەرێم هەیە.

مەجید حەمە فەرەج
سلێمانى
 

 

 

 

........

 

‌هه‌ڵه‌بجه‌

ڕوناکبیران

ئابووری

كتێبخانه‌

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌

ڕێخراوه‌کانی شار

‌هه‌ڵه‌بجه‌ موزیك

هه‌ورامان

یادی هه‌ڵه‌بجه‌

گه‌نجانی شار

که‌م ئه‌ندامان

فۆنتی کوردی

منداڵان

په‌یوه‌ندی
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار