به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار لاپه‌ڕه‌ی به‌ مامۆستا مجید حمه‌فره‌ج
 
 
 
 
 
 
 

سیستەمى پسوڵەى خۆراک لە هاوکێشەیەکى ئابورى نوێ دا
مەجید حەمە فەرەج

سیستەمى پسوڵەى خۆراک لەگەرمەى گەمارۆى ئابورى، پاش داگیر کردنى کوێت لەلایەن رژێمى پێشووى عێراق ، ساڵى 1991 بڕیارى لەسەر درا، وەک پاساوێکى ئابورى وابوو دەرئەنجامى ئەو قەیرانەى، کەدووچارى عێراق هاتبوو. دواى دەرچوونى بڕیارەکانى (661-665-666-670) نەتەوەیکگرتووەکان، وەک سەپاندنى سزاى ئاوبورى، نرخى کەل و پەل، تادەهات لە بەرزوبونەوەدابوو، لەبازاڕەکان وەسەرچاوەى داهاتیش لە کزیدابوو.
لەگەڵ بەرزبونەوەى بەردەوامى ڕێژەى هەڵاوسان و کەم بوونەوەى سەرچاوەکانى داهات لەبەرامبەر زۆروبونى خەرجیەکان، لەساڵى 1994 حکومەت دەستکارى پسوڵەى خۆراکى کردوو هەندێ بەندى لێ لابرا، لەقۆناغەکانى پێشو بۆى زیاد کرابوو وەهەندێکیش کەم کرانەوە، نرخى بەرووبوممى خۆراک زیادى کرد وە داهاتى دراویش وەک خۆى مایەوە داهاتى ڕاستە قینەش ڕوو لە کەمى دەکرد، لەبەرامبەر ئەمەدا، ڕژێمى پێشووى عێراق، سیاسەتى نەوت بەرامبەر خۆراکى راگەیاند.
جارێکى تر لەبەرامبەر ئەم واقیعە نوێ یەدا پسوڵەى خۆراک چاکساسیەکى ترى تێداکرا و حکومەت وەک تاکە سەرچاوەى دابین کردنى خۆراکى هاوڵاتیان مایەوە ئەم هەل و مەرجە بەردەوام بوو تاساڵى 2003 ڕووخانى ڕژێمى عێراق و دەسەڵاتى داگیر کەر، لەگەڵ ئەم کەش و هەوا سیاسەیە نوێ کۆمەڵێ دەنگ بەرزبونەوە، داواى چاکسازى و تەنانەت نەهێشتنى پسوڵەى خۆراک دەکەن تائێستاش کە ساڵى 2008 . هۆکارەکەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەى گوایە ئەم بەشە خۆراکە دەوڵەمەندو هەژارەکان دەگرێتەوە دەیان خاتە ئاستێکى یەکسان و سستەمێکى ناعادیلانەیە .
بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى بانکى جیهانى لە ساڵى (2005) ئەنجام دراوە گەیاندنى بایى (1$) یەک دۆلار خۆراک بۆ هاوڵاتی 6.30$ دۆلارى تێدەچێ ئەم تێچونەش گەشەکردنى خزمەت گوزاریە تەندروستى و پەروەردەیەکان سنورداردەکات.
ڕەخنە گران لە سستەمى بەشە خۆراک دەڵێن بازاڕى خۆراکى شێواندووە بۆتە هۆکارى نزمبونەوەى نرخ، کەمتر لە تێچوون وەهەرس هێنانى بەرهەمى ناوخۆى نەمانى داواکارى بۆئەم بەرهەمانە، هەر ئەمەش واى لە جووتیاران کرد واز لە کێڵگە کشتوکاڵیەکانیان بێت ڕووبکەنە شارەکان.
دیارە ئەم دەنگانە تائێستاش نەیانتوانى لەناو ناوەندەکانى بڕیار و لەئاستى هاوڵاتیان رەنگدانەوەیەکى وا یان هەبێ بۆ چاکسازى لە پسوڵەى خۆراک لەم هەل و مەرجە ئابورى و سیاسى و کۆمەڵایە تیە نوێ یەى عێراق. لەگەڵ ئەوەى دەوڵەت کەوتە ژێر فشارى ڕێکخراوە ئابورى یە نێودەوڵەتیەکان و جێبەجێکردنى مەرجەکانیان بۆ نەهێشتنى پاڵپشتى لە پسوڵەى خۆراک و بەرهەمە نەوتیەکان لەعێراقدا.
دیارە ئەم سستەمانە کەوەک تۆڕێکى کۆمەڵایەتى بەرفراوانى وا یە بۆهاوکارى هاوڵاتیان دەستکەوتێکى سیاسى و ئابورى یە بۆکەم کردنەوەى قورسایى لەسەر ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیان و لەژێر پاڵەپەستۆى چەند کۆمپانیایەکى فرە ڕەگەز و چەند دەنگێ لەناوەندى دەسەڵات بە ئاسانى کۆتایی نایەت ئەگەر دەسکەوتێکى باشتر لەمە نەبێتە بەدیل بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى گوزەرانى هاوڵاتیان.
لەمانگى ئابى 2005 حکومەتەکەى جەعفر لیژنەیەکى وەزارى دروست کرد بۆ تاوتوێى کردن و ئەگەرى گۆڕینى پسوڵەى خۆراک بە پارە وەئەم لیژنەیە پێشنیاراتى خۆى دایە ئەنجومەنى وەزیران و ڕەزامەندى لەسەر کۆمەڵێ هەنگاو نیشاندرا بۆ نمونە لە ساڵى 2006 لە پارێزگاکانى دهۆک سەماوە چەند بەشێکى ێەلاحەدین بەشێوەیەکى سنوردار دەست بکرێ بەجێبەجێ کردنى تەحویلى پارە بەڵام ئازادى بدرێ بە خێزانەکان لەهەڵبژاردنى پارە یان خۆراک هەر لەم نێوەندەدا شارەزایانى بانکى نێودەوڵەتى داواى کەم کردنەوەى ژمارەیەک لە خۆراکەکانیان دەکرد لەپسوڵەکەدا. خێزانەکان زۆر بڕواو متمانە یان بەم سستەمە پەیدا کردووە لەگەڵ ناڕەزایەکى زۆر لەوەزارەتى بازرگانى و دەزگا بەرپرسەکان تاوەکیلەکانى دابەشکردنى خۆراک لەجێ بەجێ کردنى سیستەمەکەدا.

گەندەڵى لە سستەمى پسوڵەى خۆراک
دیارە کەس ڕەخنەو ناڕەزاى لە ڕژێمى پێش و نەبوو چونکە ڕژێمێکى دیکتاتۆرو خوێنى گەلانى عێراقی دەمژى نەک گەندەڵى و کەموکوڕیەکانى لەبەرامبەر داواکاریەکانى هاوڵاتیان
بەڵام پاش ساڵى 2003 و ڕووخانی ڕژێم گەندەڵیەکان ڕووى لەزیادکردن کردووە بەتەواوى سستەمى کارگێڕى و ئابورى پەک خست و ئەمەش کاریگەرى ڕاستەوخۆى لەپسوڵەى خۆراکى هاوڵاتیان کردووە لەڕووى دابەشکردن و جۆرى خۆراک و ژمارەى خۆراک و دزى و جەردەى لە گرێبەستەکاندا بەتایبەتى وەزارەتى بازرگانى دەرگاى بۆ کەرتى تایبەت و کۆمپانیاکان کردەوە بۆ هاتنە ناو ئەم سستەمەوە لەبەرامبەر ئەمەدا بەهەزاران ملیۆن دینار تەرخان کراوە لەبودجەى حکومەت بۆئەم سستەمە بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لەخراپی بووە وە ناڕەزایەتى هاوڵاتیان زیادى کردووە وە حکومەت هەنگاوى جدى نەگرتەبەر بۆ چاکردنى گیروگرفتەکان و گەندەڵیەکانى وەزارەت و ناوەندە پەیوەندى دارەکان چاکردنى جۆرى خۆراکەکەو دوکەوتنى دابەش کردنى تەواوى بەشە خۆراکى مانگانە ئێستا وەزارەتى بازرگانى بەدزینى بەشە خۆراکى (4) ملیۆن هاوڵاتى تاوانبار دەکەن ئەم دیاردانە بووەنە هاوکارى زۆربونى گەندەڵى لە سستەمەکەداو ڕێگاى فروفێڵ و تێکدانى. ئەوەى ئێستا دەگوزەرێ لەبەرژەوەندى خەڵک نیەو خەڵکى هەژار و نەدارى ئەم ووڵاتە ڕووبەڕووى بارێکى نالەبار دەبنەوە.
نابێت ئێمە سستەمى پسوڵەى خۆراک پشت ئەستور بکەین بە ئیعتباری ئابورى بە تەنهاو بیکەینە ژێر کاریگەرى بارودۆى سیاسى بۆیە دەبێ ئەم سستەمە هەرسێ ئیعتبارى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى لە خۆبگرێ و ڕۆلى بەرزکردنەوەى دەرامەتى خێزانە هەژارەکان و خاوەن پێداویستیەکان لەئەستۆ بگرێ دەبێت ئەم زیادە ڕۆى و گەندەڵیەى کە لەجێبەجێکردنى ئەم سستەمەدا هەیە نەمێنێ، وە لەکاتێکدا ئەگەر باس لە جێبەجێکردنى سستەمى کاش دەکرێت دەبێت هاوڵاتیان بەگشتى و هەژاران بەتایبەتى نەخرێنە ژێر ڕەحمەتى بازاڕى بەناو ئازادو بەکردەوە بەرەڵاى عێراقی نوێ و دەبێت لە هاوکێشە ئابوریە نوێ کەدا بەوردى حساب بۆ نرخ و پێداویستیەکانى ئێستاى هاوڵاتى بکرێ چونکە ڕۆژبەڕۆژ ژیان ئاڵۆز دەبێ و قورساى دروست دەکات لەسەر گوزرەرانى خێزانەکان و تاکەکانى کۆمەڵگا وە سیماى گۆڕانکاریەکان لە جیهانى ئەمڕۆى سەرمایەداریدا بەتایبەتى لە سستەمى بازاڕو نرخ و بەرزونزمى گۆڕانکارى و مفاجەئاتى ڕۆژانە دەبین.
نابێ لەژێر فشارەکانى ڕێکخراوە ئابوریە نێودەوڵەتیەکان هاوڵاتیان بکەینە قوربانى بەرژەوەندیەکان.
 

 

 

 

........

 

‌هه‌ڵه‌بجه‌

ڕوناکبیران

ئابووری

كتێبخانه‌

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌

ڕێخراوه‌کانی شار

‌هه‌ڵه‌بجه‌ موزیك

هه‌ورامان

یادی هه‌ڵه‌بجه‌

گه‌نجانی شار

که‌م ئه‌ندامان

فۆنتی کوردی

منداڵان

په‌یوه‌ندی
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار