|
ئێمه پێکه‌وه ده‌خوێنين 
و
ئێوه‌ش زيکرو ته‌هليله‌ی
خۆتان بکــــــه‌ن
کچـــه قه‌ڵه‌مێکی بچـــــووک
ئه‌وه چ قيامه‌تێکه..؟ئێمه به‌دوای چاره‌نوس وئاينده‌ی خۆماندا
ده‌گه‌ڕێين وئێوه ده‌بنه‌کۆسپ و
ڕێگرمان..به‌ئێوه بێت خۆڵ ده‌که‌نه چاوه‌کانمان
ونيگه‌رانن..تاکه وشه‌يه‌ک چاوه‌کانمان بکاته‌وه
کێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ئێوه دابڕياری چاره‌نوسمان بن..که‌من
باوه‌ڕم نه‌ما به‌جادوه‌کانی ئێوه..
حه‌زم به‌زيکرو ته‌هليله‌ی ئێوه نيه بۆ سه‌ربه‌ستم ناکه‌ن فێر
بم..؟من سپێده‌ی به‌يانيانم خۆش
ده‌وی و حه‌زده‌که‌م به‌چاوه‌گه‌شه‌کانمه‌وه‌بڕۆم بۆ
پۆله‌که‌م..بڕۆم بۆفێربوون وزانستێک وه‌رگرم
من باوه‌ڕم به‌خۆمه‌و باوه‌ڕم به هاوڕێکانمه..هه‌مووکچ وکوڕه‌کان
هاوڕێمن..هه‌ر له‌منداڵيه‌وه
ئێمه‌له‌يه‌کدی دڵنياين..ئێمه وه‌ک ئاوی بێ گه‌رد ڕوناکين وئيدی
به جادوو لێڵمان مه‌که‌ن..گه‌ر
يه‌کتريشمان خۆشويست سه‌رتاپامان زياتر پڕ ده‌بی له
جوانی..پۆله‌که‌م لاڕوناکتره که‌ده‌بينم
هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه..هه‌ر وه‌که ماڵی خۆمان دێته پێش
چاوم..هه‌ر وه‌کوو کۆڵانه‌که‌مان..
ئێمه حه‌زده‌که‌ين پێکه‌وه بڕۆين بۆ خوێندنگا‌و ..پێکه‌وه ياری
بکه‌ين وپێکه‌وه فێربين پێکه‌وه
بگه‌ڕێينه‌وه بۆ ماڵه‌وه گه‌ر له هاو بير وهاو وڵاتی و هاوسێ و
هاونيشتمانی وهاوڕێ کـــه‌م
دوور بم..هه‌ست ده‌که‌م ته‌نيام..ته‌نيام ونيوه‌ی هاوژيانه‌که‌مم
لی وون بوه..ئێمه پێکه‌وه ده‌کرێ
هه‌ر وه‌ک چۆن له‌ماڵێکدا ده‌ژين..له پۆلێکيشدا جێگامان
ده‌بێته‌وه..من بۆ خۆم باوه‌ڕم به‌خۆمه
زۆری تری وه‌ک منيش هه‌ن..حه‌ز ده‌که‌ن فێری متمانه کردن به‌خۆيان
ببن..بۆ هێنده بچوک لێم
ده‌روانی..؟تۆ گه‌ر پێش وه‌خت بڕيارت دا منی کچ که‌م ئه‌قڵم..هه‌ر
له‌وێ وه منيش بڕيار ئه‌ده‌م
به‌و په‌ڕی باوه‌ڕ به‌خۆ بونمه‌وه..بۆت بسه‌لمێنم خوا له باش‌ترين
شێوه‌دا ئينسانی دروست کردوه
(وخلقنا الانسان فی احسن تقويما).. بۆ منی کچ..ئينسان نيم..بۆ
متمانه‌ت پێم نيه..که‌ی..تا
که‌ی تاوان ده‌ده‌يته پاڵم..؟ تۆ که‌باوکی ميهره‌بانی منی..بۆ
حه‌زناکه‌ی به‌چاوه گه‌شه‌کانمه‌وه
به‌خه‌نده‌کانی سه‌ر لێوه‌کانمه‌وه پرچه‌کانم نيشانی خۆر بده‌م
بۆنابێ بۆ مانگ وئه‌ستێره‌کان..
پێکه‌نم..ژوره‌که‌م لێ مه‌که به‌ئه‌شکه‌وتی تاريک..حه‌زم له
ڕوناکی پۆله‌که‌مه ..من مامۆستاکانم
خۆشده‌وێ..مامۆستاکانم دڵسۆز‌و ميهره‌بانن..هه‌رگيز
توره‌نابن..وانه‌کانی مێژووم فێر ده‌کـــــــه‌ن
باسی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمم بۆ ده‌که‌ن..چيرۆکی کوشتن وبڕينی
داگيرکه‌رانم بۆ باس ده‌که‌ن
باسی زانست وئه‌ده‌ب ووێژه گيانم پر ده‌کات له خۆشه‌ويستی..فێری
وینه کێشانم ده‌که‌ن..ده‌کرێ
فێری ژه‌ندنی ئامێرێکی مۆسيکا بم..باوکه ميهره‌بانه‌که‌م
..براکه‌م لێ مه‌که به جانه‌وه‌رێکی چاو
سوور..باده‌سکه‌نه‌ی قژو پرچه‌کانم نه‌کات،،باوکه زۆر ده‌ترسم
به‌جادوی ناڵه‌و هاواری..که‌لله
پوته‌کان.ببی به‌ژێر شه‌رمی.به‌ساميانه‌وه..ده‌ترسم دڵی باوکانه‌ت
لی بسه‌نن..چاوه‌کانت کيژۆڵه
چاوگه‌شه‌که‌ی خۆت نه‌ناسێته‌وه..ئه‌وان ناتوانن خۆڵ له‌جاوانی من
بنێن ..زۆر ده‌ترسم هاواری
که‌ڕه‌نای کۆن وبێ بايه‌خيان.ميهرو سۆزی باوکانه‌ت لێ
بسه‌نێ..ده‌ترسم له باخچه‌ی قوتابخانه
که‌ماندا زه‌وی له‌ژێر لاشه‌مدا سور که‌ی..دڵی بايه‌قوژه‌کانیزيکرو
ته‌هليله شاد که‌ی..بابه بيـــرت
دێ چه‌ند دڵت گريا بۆ(دوعــــا)که به‌رد به‌ده‌سته‌کان..دڵه
به‌ردينه‌کان..سه‌ره به‌ردينه‌کان..به
ناوی خوداوه..ڕۆحيان به‌ئازاره‌وه کێشا..؟..بابه ده‌زانی خودا
چه‌ند غه‌مگينه که له‌جياتی ئه‌و
به‌نده‌ی ڕووڕه‌ش فه‌رمانڕه‌وايی ده‌کا..بابه تۆماندوی..من
ده‌خوێنم و فێر ده‌بم..ده‌شێ کچه ناز
داره‌که‌ت،،ببێته پزيشکێک..تيماری نه‌خۆش وساڕێژی ئازاره‌کان
بکاتت..ده‌شێ چاکه‌ی ماندوێتی
تۆش به‌مه‌وه..خزمه‌تی ده‌سته ميهره‌بانه‌کانی دايکم..بابه
که‌هاتمه‌وه هه‌ندێ له ووته به‌نرخه
کانی مامۆستاکه‌مت بۆ ده‌گێڕمه‌وه..تۆهێشتاکه له تاوانه‌کانی
ئه‌نفال وه‌ک من دڵت تێر نه‌بوه
له‌گريان..بابه بڵندگۆیپياوانی جادوگه‌رکه‌واو سه‌ڵته
په‌رسته‌کانی عاشقی زمانی پيرۆزی عه‌ره‌بی
له‌کوشتارو به‌ژێر گڵه‌وه‌کردنی کچه‌جوانه‌کانی گه‌رميان مويه‌کی
له‌شيان راست نه‌بويه‌وه..و ئێستا
که‌وا سوری به‌ر له‌شکرن ..بابه من وافێری زانست ده‌بم وچاوه‌کانم
ڕوناک ده‌بنه‌وه..ئاخۆ ده‌شێ
ئه‌وه‌کاری ئه‌وانه زانايان..زانايان..زانايانی ئاينی..مه‌لای
مزگه‌وته‌کان..بێ ئه‌وه‌ی پرس وڕاوێ
ژيان پێ کرابێ خۆ له‌کاری فێر بوون و زانست هه‌ڵده‌قورتێنن..ئيدی
ده‌مم ڕوی ته‌نها له تۆ نيه
..رووی گه‌ش و سوورم له دوانزه عيلمه‌کانه..ئه‌و عيلمانه‌يان
بۆ ژن و کچه داماوه‌کانيان به‌کار
بێنن..هه‌رچه‌نده مافی ئه‌وه‌شيان نيه وه‌ک مێگه‌ل ته‌ماشای
خێزانه‌کانيان بکه‌ن..مامۆستاکه‌م ...
وتی کاروابروا..کوردستان ده‌بێته ئه‌فغانستان وتاليبان پياده
ده‌بێ..منيش به‌زمانه ساده‌که‌م
وتم مامۆستا.تاليبانی کورد. خزمه‌ت کارانی عروبه وزمانی عه‌ره‌بی
پيرۆز..ئه‌وانه‌ی چاويان
جوانیی نابينی..ته‌نانه‌ت ڕقيآن له بۆنی خۆش وعه‌تريشه..مامۆستا
هه‌مووشتێک ده‌ڵێم..ئه‌وان
هه‌ر دوانزه عيلمه‌که‌يان له خزمه‌تی تورک وفارس وعه‌ره‌بی
موسوڵماندايه.. خۆ به‌کورد نازانن
کوفريشه لايان ئاڵای کورد ده‌بينن..مامۆستايه‌کی ماندوو
پێشمه‌رگه‌يه‌کی نيشتمان په‌روه‌ريش
ووتی کوڕ‌و کچه چاوگه‌شه‌کان ئێوه ئه‌وه‌تا پێکه‌وه ده‌خوێنن و
ئه‌وانيش هه‌ر زيکرو ته‌هليله‌ی
خۆيانه.
|